ئێران، زانیاریی لەسەر هەزاران ئیسرائیلی کۆدەکاتەوە کە لە دامەزراوە هەستیارەکاندا کاردەکەن

#ئێران#هاککردن#ئیسرائیل#زانیاریی هەستیار
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • ناوی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری، فەرمانگەی سەرۆک وەزیران، کارمەندانی هێزی ئاسمانی، بەرگریی ئاسمانی، ئەفسەرانی یەکەکانی ئۆپەراسیۆن، پەرەپێدانی مووشەک کار دەکەن، لەنێو ئەو لیستەکەدایە
  • هاککردنەکە ساڵی رابردوو لە داتابەیسێکدا رویداوە کە ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن، مێژووی کارەکانیان و زانیارییە کەسییەکانیان پێشکەش کردووە
  • تائێستا دامودەزگا فەرمییەکانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە، بەڵام دوای پشکنینی داتاکان دەرکەوتووە کە هاککردنەکە راستەو زانیارییەکان دزراون
Primary Asset

سبەی

ژمارەیەک هاککەری سەر بە حکومەتی ئێران، زانیارییان لەسەر هەزاران ئیسرائیلی دەستکەوتووە کە لە دامەزراوە هەستیارەکانی وەک سوپا و دەزگا ئەمنییەکان، لە بواری ئەلیکترۆنیدا کاردەکەن و دواتر سەرجەم زانیارییەکانیان بڵاوکردوەتەوە.

رۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک هاککەری سەر بە ئێران، زانیارییان لەسەر هەزاران ئیسرائیلی کە لە دامەزراوە هەستیارەکانی وەک سوپا و دەزگا ئەمنییەکان، لە بواری ئەلیکترۆنیدا ئەو وڵاتەدا کاردەکەن، بڵاوکردەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە: بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانە مانگی رابردوو بەشێوەی ئۆنلاین بووە، جگە لە پێشێلکردنی تایبەتمەندی ئەو کەسانە، رەنگە بیانکاتە ئامانجی دەستگیرکردن لە وڵاتانی دەرەوە یان لەلایەن "لایەنە دوژمنەکانەوە" ببنە ئامانجی هێرش و پەلاماردان. 

بەپێی راپۆرتەکە؛ کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و فەرمانگەی سەرۆک وەزیران و کارمەندانی هێزی ئاسمانی، لەوانەش ئەو ئەفسەرانەی کە لە یەکەکانی ئۆپەراسیۆنی وەک پەرەپێدانی مووشەک یان بەرگری ئاسمانی کاردەکەن، لەنێو لیستەکەدان.

رۆژنامەی هائارتز نووسیویەتی: پەیوەندی بە 250 کەسەوە کردووە کە ناویان لە داتابەیسی بڵاوکراوەدا بووە و لە وەڵامی ئەو کەسانە زانیویەتی کە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئیسرائیلی ئاگاداریان نەکردونەتەوە لە دزەکردنی زانیارییەکانیان.

یەکێک لەو کەسانەی کە رۆژنامەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجامداوە، دزەپێکردنی زانیارییەکانی بە "ترسناک" ناوبردووە.

بەپێی زانیارییەکانی هائارتز، هاککردنەکە ساڵی رابردوو لە داتابەیسێکدا رویداوە کە ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن، مێژووی کارەکانیان و زانیارییە کەسییەکانیان پێشکەش کردووە.

تائێستا دامودەزگا فەرمییەکانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە، بەڵام هائارتز دوای پشکنینی داتاکان، بۆی دەرکەوتووە کە هاککردنەکە جێی متمانەیە.

لە لایەکی دیکەوە، مانگی رابردوو لە سەروبەندی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گرووپی هاککەری “Predatory Sparrow” کە ناسراوە بە پەیوەندیی بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلەوە، هاککردنی بانکی سپە و ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆی ئێرانی “نۆبیتێکس”ی راگەیاند و بە سەرچاوەی دارایی تیرۆر لەلایەن ئێرانەوە ناوبرد.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی