سبەی
دوایین راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هندی بە 242 سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانییەوە ئاشکرا کرا، کە بەهۆی وەستانی سوتەمەنی بۆ بزوێنەرەکانییەوە کەوتوەتە خوارەوە.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاشکرای دەکات، بەهۆی وەستانی کلیلەکانی کۆنترۆڵکردنی سوتەمەنی بۆ بزوێنەری فڕۆکەکە، بزوێنەرەکانی لەکارکەوتون و بەهۆیەوە کەوتوەتەوە خوارەوە و سەرجەم سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانییەکە گیانیان لەدەستجاوە.
نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی فڕۆکەوانی هندستان، تائێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر کارەساتەکەی بەرەبەیانی رۆژی (12ـی حوزەیران 2025) بڵاونەکردوەتەوە و هیچ دەرەنجامێکی دەستنەکەوتووە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەنها ئەوەندە نەبێت پێش روداوەکە یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لە هاوڕێکەی پرسییوە کە سوتەمەنی لە بزوێنەرەکە بڕاوە؟ وەڵامەکەی ئەویش نەخێر بووە.
فڕۆکەکە لە جۆری (بۆینگ8-787) بووە، لە ئەحمەد ئابادی رۆژئاوای هندستانەوە بە رێگاوە بووە بەرەو لەندەن، 242 سەرنشین و 19 کەس لەسەر زەوی بەهۆی کەوتنەخوارەوە فڕۆکەکەوە گیانیان لەدەستدا.
وردەکاریی ورداوەکە
بەرەبەیانی رۆژی 12ـی حوزەیران، کە دەکاتە مانگێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی هندی کە لە ئەحمەد ئابادەوە بە رێگاوە بوو بۆ لەندەن کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی و تەنها یەک کەس بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و موعجزە رزگاری بوو.
نوسینگەی لێکۆڵینەوەی هندستان لە لێکۆڵینەوەیەکیدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی فڕۆکەکە گەیشتوەتە بەرزترین خێرایی، سوتەمەنی لە هەردوو بزوێنەرەکەی بڕاوە بە ماوەیەکی کەمی چەند چرکەیی.
بەپێی راپۆرتەکە، تۆماریی ڤیدیۆیی کابینەی لێخوڕینی فڕۆکەکە دەری دەخات یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لە هاوڕێکەی دەپرسێت، ئایا سوتەمەنی وەستانەوە؟ لەوەڵامدا هاوڕێیەکەی بەنەخێر وەڵامی دەداتەوە و راستەوخۆ فڕۆکەکە بەرەو زەوی ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت.
دوای ئەوەی دەتوانن سوتەمەنی بگەیەننە بزوێنەرەکان، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان پەیوەندی بە تاوەرەکانەوە دەکات و داوای فریاگوزاریی دەکات.
چاودێرانی ئاسمانیی لە تیمەکە دەپرسن لەبارەی کێشەکەوە، بەڵام وەڵامنادەنەوە و راستەوخۆ فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە.
فڕۆکەکە 230 سەرنشینی لەسەربووە، 169 هندی، 53 بەریتانی، 3 پروتوگالی، یەک کەندی، 12 کەس لە تیمی فڕۆکەوانی.
بەهۆی کەوتنەخوارەوە فڕۆکەکەوە، ژمارەیەک کەسی دیکەی لەسەر زەوی کردوەتە قوربانیی، تەنها یەک هاوڵاتی بەریتانی رزگاری بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.