پلاستیک هۆکاری مردنی سەدان هەزار کەسە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە

#دەنکۆڵەی پلاستیک#مردن#جەڵتەی دڵ#نەخۆشی دڵ#
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • توێژینەوەیەکی نوێ، پەیوەندی نێوان دەنکۆڵە پلاستیکییەکانی ناو دەفری خۆراک و کەرەستە پزیشکییەکان و مردنی سەدان هەزار کەسی خستوەتەڕوو، بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە بەتایبەتی لە وڵاتانی ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
Primary Asset

سبەی

توێژینەوەیەکی نوێ، پەیوەندی نێوان دەنکۆڵە پلاستیکییەکانی ناو دەفری خۆراک و کەرەستە پزیشکییەکان و مردنی سەدان هەزار کەسی خستوەتەڕوو، بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە بەتایبەتی لە وڵاتانی ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

توێژینەوەکە، ناوەندی لانگۆنی تەندروستی سەر بە زانکۆی نیویۆرک ئەنجامیداوە و گەیشتوەتە ئەو دەرەنجامەی کە بەرکەوتنی رۆژانەی خەڵک بە ماددە کیمیاییە بەکارهاتووەکان لە دروستکردنی کەرەستەی پلاستیکی ناوماڵ هۆکاری مردنی 356 هەزار کەس بووە لە ساڵی 2018.

لەبەشێکی دیکەی توێژینەوەکەدا هاتووە: دەنکۆڵە کیمیاییەکان ناسراو بە "فتالاتی پلاستیکی" بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 267 هەزار کەس لە وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پێگەی ساینس دەیلی بڵاوی کردەوە: زانایان و توێژەران پەیوەندییان لەنێوان دەنکۆڵە پلاستییەکانی ناو کەرەستەکانی جوانکاریی، پاککردنەوە، دەفرە پلاستیکییەکان، دژە مێرووەکان، لەگەڵ کێشەی تەندروستییە جیاوازەکانی وەک قەڵەویی و شەکرە و کێشەی وەچەخستنەوە و شێرپەنجە.

توێژەران گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەرکەوتنی رۆژانە بەو ماددانە دەبێتە هۆی  وەڵامدانەوەی بەرگری لەش لە خوێنبەرەکانی بۆرییەکانی دڵدا، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک دوو هێندە دەکات.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە ماددەی فتالات (DEHP) هۆکاری مردنی 356 هەزار کەس بووە، کە رێژەی 13%ـی کۆی گشتی گیانلەدەستدانەکانە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە لە جیهاندا.

سارە هایمان، توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە و توێژەری یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی نیویۆرک دەڵێت: لە رێگەی رۆشنایی خستنە پەیوەندی نێوان دەنکۆڵە پلاستییکییەکان و هۆکاری سەرەکی مردنەکان لە سەرانسەری جیهاندا، ئەنجامێکی نوێ دەخاتە سەر ئەو بەڵگانەی کە ماددەی کیمیایی مەترسییەکی گەورەیە لە سەر تەندروستی جیهان.

توێژینەوە نوێیەکە پشتی بەستووە بە داتا تەندروستییەکانی ئاستی بەرکەوتنی دەنکۆڵە پلاستیکییەکان لە 200 وڵاتانی جیهان و ناوچەکە.

لە توێژینەوەیەکی پێشتووتردا کە ساڵی 2021 ئەنجامدراوە، توێژەران پەیوەندی نێوان دەنکۆڵە پلاستییەکان و مردنی 50 هەزار کەسیان بە مردنی پێشوەختە دۆزیەوە لە ئەمەریکا و هەروەها هۆکاری مردنی کەسانی بەساڵاچوو بووە بە نەخۆشییەکانی دڵ.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی