دۆناڵد ترەمپ
سبەی
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025 هەڕەشەی سەپاندنی سزای گومرگیی بە رێژەی 30% بەسەر مەكسیك و یەكێتی ئەوروپادا كرد، وەك فشارێكی دیكە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەگەڵدا بكەن.
لە دوو پەیامی جیادا كە لە تۆڕی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند:"لە یەكی ئابەوە باجە گومرگیەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە". ترەمپ ئاماژەی بە "رۆڵی مەكسیك كرد لە دزەكردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەمەریكا، لەگەڵ نا هاوسەنگی بازرگانیی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا".
سەرەتای ئەمساڵ بە رێژەی 25% ترەمپ باجی بەسەر كەلوپەلی مەكسیكیدا سەپاند، هەرچەندە كەلوپەلی مەكسیك كاتێك دەچووە ئەمەریكا بەپێی رێككەوتنێكی سێقۆڵی نێوان ئەمەریكا و مەكسیك و كەنەدایە كە لە باج بەخشراوە.
یەكێتی ئەوروپا هیواخوازە بگاتە رێككەوتنێكی گشتگیری بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا، كە سەرجەم 27 دەوڵەتەكەی ئەندامی یەكێتیەكە بگرێتەوە.
سزاكان لەكاتێكدایە، دەیان وڵاتی دیكە باجی گومرگیی ئەمەریكایان بەسەردا سەپێندراوە بە رێژەی 10%، بەڵام ترەمپ كاتی تا سەرەتای مانگی ئاب بۆ درێژكردوونەتەوە، پێش چەند رۆژێكیش لە جێبەجێكردنی كەنەدا نامەیەكی هاوشێوەی لە ترەمپەوە پێگەیشتووە كە رێژەی باجی گومرگی لەلایەن ئەمەریكاوە بە رێژەی 35% بەسەردا سەپێندراوە، ئەو نامەیەش بۆ زیاتر لە 20 وڵات چووە و ئاگادار كراونەتەوە لەو باجە نوێیەی ئەمەریكا بەسەر كەلوپەلەكانیاندا سەپاندوویەتی.
هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا باجی گومرگی بەسەر كۆمەڵێك وڵاتدا سەپاند، لەوانەش ژاپۆن و كۆریای باشور و كەنەدا و بەرازیل.
رۆژی 9ی تەمموز، دۆناڵد ترەمپ نامەیەكی ئاڕاستەی سودانی كرد و تێیدا ئاگاریكردەوە كە لە رۆژی 1ـی ئابەوە بە رێژەی 30% باجی گومرگی بەسەر هەموو ئەو كەلوپلانەدا دەسەپێنێرێت كە لە عێراقەوە هەناردەی ئەمەریكا دەكرێن و هەڕەشەی زیادكردنی رێژەكەشی كردووە ئەگەر بەغداد هەمان هەنگاو دژی واشنتن بگرێتەبەر.