زمانێکی دەستکرد توانای چێژ و تامکردن بەو کەسانە دەبەخشێتەوە کە ئەو هەستەیان لەدەستداوە

#زمانی دەستکرد#زیرەکی دەستکرد#تام
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • زانایان ئامێرێکیان لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دروستکردوە کە دەتوانێت بە وردییەکی نزیک لە مرۆڤ تامەکان دەستنیشان بکات
  • توێژەران بەنیازن لە ڕێگەی ئەم زمانە دەستکردە توانای تامکردن بۆ ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە لەدەستیان داوە
Primary Asset

سبەی

زانایان زمانێکیان دروستکردووە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد کە دەتوانێت لە ئاستێکی نزیک لە زمانی سروشتی یارمەتی مرۆڤ بدات بۆ تێگەیشتن لە تامەکان.

گۆڤاری "پڕۆسیدینگس ئۆف ئەکادیمیای نیشتمانی زانستەکان" ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا زانایان ئەمەریکی ئامێرێکیان دروستکردووە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد کە دەتوانێت بە وردییەکی نزیک لە مرۆڤ تامەکان دەستنیشان بکات.

 ئەم دەستکەوتە دەتوانێت هەست بە تامەکان لەو کەسانەی کە بە هۆی نەخۆشی یا کێشەی جیناتەوە هەست بە تامکردنیان لە زمانیان لەدەستداوە بگەڕێنێتەوە.

توێژینەوەکە ڕونی دەکاتەوە کە ئەو ئامێرە دەستکردە لە ڕێگەی لێکدانەوەی سیگناڵە کیمیاییەکان و پۆلێنکردنی تامەکان، تەنانەت ئەوانەی پێشتر مرۆف هەستی پێنەکردوە تامەکان دیاری دەکات.

زمانە دەستکردەکە لەسەدا 98.5  چوار تامی سەرەکی دەستنیشان دەکات و کاتێک رووبەڕووی 40 تامی نوێ بووەوە، رێژەی وردبینیەکەی لە نێوان 75 بۆ 90 لەسەد بوو.

دەستکەوتە نوێیەکە  توانای ئەوەی هەیە کە رۆژێک توانای تامکردن بۆ ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە ئەو هەستەیان لەدەستداوە بەهۆی جەڵتەی مێشک، هەوکردنی ڤایرۆسی، یان نەخۆشی تێکچوون و یا خود کێشەی جینات.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی