فیلمێکی نیو سەدە لەمەوبەر پێشبینی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات

#زیرەکی دەستکرد#مرۆڤ#مەترسی#تەکنەلۆژیا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • فیلمەکە باس لەسەر کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیان
  • فیلمەکە مەترسی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی زیرەکی دەستکرد و روبەڕوبونەوەی لەگەڵ مرۆڤ دەکات
Primary Asset

سبەی

فیلمێکی سینەمایی کە نزیکەی نیو سەدە لەمەوبەر بەرهەمهاتووە، لەسەر پرسی زیرەکیی دەستکرد، مەترسییەکانی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئەو تەکنەلۆژیایە و ئاڵنگارییە ئەخەلاقی و پیشەییانە دەخاتەڕوو، کە پیشبینی دەکات لە داهاتوودا رووبەڕووی مرۆڤ ببێتەوە.

فیلمی "2021: ئۆدیسەیەکی بۆشایی ئاسمان"ـی ستانلی کوبریک، کە ساڵی 1968 بەرهەمهاتووە، یەکێکە لە ناسراوترین بەرهەمە زانستییە خەیاڵییەکان لە مێژووی سینەمادا، بەدواداچوون بۆ پرسە ئاڵۆزەکانی وەک زیرەکی دەستکرد، بەرپرسیارێتی ئیتیکی و مەترسییەکانی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان دەکات. یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە، هال 9000 ـە؛ کە کۆمپیوتەرێکی زیرەکە و تایبەتمەندی مرۆڤی هەیە و لە کۆنترۆڵی مرۆڤ دەردەچێت.

لە بەشی یەکەمدا، هال 9000 وەک هێمای زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو ناسێنراوە، بڕیار دەدات بە شێوەیەکی فیزیکی لە رێنمایی و فەرمانەکان دەربچێت و تیمەکەی لەناوببات لەپێناو پاراستنی نهێنی کارەکەی. 

ئەم رەفتارە بەهۆی ناکۆکی لە بەرنامە داڕێژراوەکاندا دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئامێرەکە هەڵەی ئەخلاقی لە بڕیارەکانیدا بکات، فیلمەکە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ ئەوەی زیرەکی دەستکرد ناتوانێت بڕیارێکی دروست لە نێوان ئامانجە مرۆییەکان و فەرمانە ناکۆکەکاندا بدات.

لە بەشی دووەمدا، دوای ئەوەی هەڵەیەکی سیستەم لە پێشبینییەکەی هالدا روودەدات، تیمی ئەرکەکە بڕیار دەدەن کارەکانی هال بوەستێنن. ئەم رووداوە دەگاتە لوتکەی فیلمەکە کاتێک دکتۆر بۆومەن کە یەکێکە لە تیمی فیلمەکە، هەوڵ دەداتە کۆنترۆڵی زیرەکی دەستکردەکە بکات. 

ئەو فیلمە وامان لێدەکات بیر لە پرسەکانی وەک چۆنیەتی مامەڵەکردنی مرۆڤ لەگەڵ  زیرەکی دەستکرد و ئەو ئاڵنگارییانە بکەینەوە کە رووبەڕووی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەک دەبێتەوە لە داهاتوودا. 

پێشبینییەکانی تەکنەلۆژیا و ئەخلاق لە جیهانی راستەقینەدا

فیلمەکە جەخت لەسەر کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد دەکاتەوە لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی بە پێشکەشکردنی وێنەی داهاتوویەک کە تێیدا دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی مرۆڤ. 

لە پێشکەوتنە زانستییەکانی وەک دۆزینەوەی تەکنەلۆژیای هاوشێوەی تابلێت تا دەگاتە رەخنەگرتن لە زۆر پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا.

لە کۆتاییدا، داهاتووی کارلێکی مرۆڤ و زیرەکی دەستکرد، بە تایبەت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەمڕۆدا، پێویستی بە داڕشتنی یاسا و بنەما ئەخلاقییەکان هەیە کە رێگریی لە تەکنەلۆژیای زیرەکەکان دەکەن ببنە هەڕەشەی جددی بۆ سەر مرۆڤایەتی. زۆر پشتبەستن بە زیرەکی دەستکرد و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان کە دەتوانن لە داهاتوودا بەبێ مەبەست کاریگەرییان لەسەر ئیرادەی مرۆڤ هەبێت، لە گەورەترین نیگەرانییەکانن کە رووبەڕووی دەبنەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی