ڤیدیۆ؛ سوتانی مۆڵێک لە شاری کوت گیانلەدەستدانی 50 کەسی لێکەوتەوە

#مۆڵ#سوتان#کوت#ناسریە#ماتەمی گشتی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 12 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە شاری کوتی پارێزگای ناسریە بەهۆی سوتانی مۆڵێکەوە 50 کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و بەهۆیەوە سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگاکە راگەیەندرا.
Primary Asset

سبەی

لە شاری کوتی پارێزگای ناسریە بەهۆی سوتانی مۆڵێکەوە 50 کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و بەهۆیەوە سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگاکە راگەیەندرا.

محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست رایگەیاند: بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە مۆڵی هایپەر مارکێت لە شاری کوت 50 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

ئاماژەی بەوەکردووە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (17ـی تەمموزی 2025) کارەساتێکی گەورە روی تێکردین، ماتەم سەرتاپای کوت و پارێزگاکەمانی گرتەوە، مۆڵی هایپەر مارکێت بە تەواوەتی سوتا، بەو هۆیەوە سێ رۆژ پرسە و ماتەمینی سەرتاسەری لە پارێزگاکەمان رادەگەیەنین.

پارێزگاری واست رایگەیاند: دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد لەسەر روداوەکە دەکەین، دڵنیایی دەدەینە کەسوکاری قوربانیان کە هەر کەسێک راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە روداوەکەوە هەبێت لەماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین. 

 سەرەڕای ئەوەش، پارێزگار سکاڵای یاسایی لەسەر خاوەنی مۆڵەکە و ئەوانەی پەیوەندیدارن بە روداوەکەوە تۆمار دەکات و روبەڕووی یاسایان دەکاتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی