بێرنی ساندەر: زیرەکیی دەستکرد خزمەت بە سەرمایەداران دەکات و لە زیانی کرێکارانە

#ساندەرز#زیرەکیی دەستکرد#مەترسی#سەرمایەدار#کرێکار
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەکارهێنانی نادادپەروەرانەی زیرەکیی دەستکرد لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی گەورەوە  دەبێتە هۆی لەناوبردنی  هەلی کار، لاواز بوونی سەندیکاکان و کەمکردنەوەی موچە
  • مرۆڤەکان کۆنترۆڵی تەکنەلۆژیا لەدەست دەدەن و ئەو ئامرازانەی کە دروستیان کردووە دەبنە هێزێک کە بەسەریاندا زاڵ دەبن
  • دەبێت جیهان بڕیاربدات، ئایا زیرەکیی دەستکرد دەبێتە ئامرازێک بۆ لەناوبردنی کەرامەتی مرۆڤ؟
Primary Asset

بیرنی ساندەرز

سبەی

بێرنی ساندەرز، سیناتۆری دیاری ئەمەریکا هۆشداریدا لەوەی ئەگەر زیرەکیی دەستکرد بەبێ چاودێریی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی پەرەی پێبدرێت، نەک هەر هەلی کار لەناو دەبات، بەڵکو دەبێتە ئامرازێکی نوێ بۆ سەرکوتکردنی مافی کرێکاران و زیادکردنی سامانی نوخبەی ئابووری.

بێرنی ساندەرز سیناتۆری کۆمارییەکان و نوێنەری ویلایەتی ڤیرمۆنت، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، نیگەرانی خۆی لە دەرئەنجامی بڵاوبوونەوەی زیرەکیی دەستکرد بۆ چینی کرێکار دەربڕی و وتی: پرسیاری سەرەکی ئەوە نییە کە زیرەکیی دەستکرد چەندە جیهان دەگۆڕێت، پرسیارەکە ئەوەیە کە کێ لەم گۆرانکارییە سودمەند دەبێت؟

ساندەرز جەختی کردەوە، تەکنۆلۆژیا نە باشە نە خراپ، بەس بەکارهێنانی نادادپەروەرانەی لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی گەورەوە دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەلی کار، لاواز بوونی سەندیکاکان و کەم کردنەوەی مووچەی کارمەندان و کرێکاران.

ئەو بە ئەزموونی پەنجا ساڵەی پێشووی خۆی وتی: لە کاتێکدا بەرهەمی کرێکاران زیادی کردووە، قازانجەکانی بە تەواوەتی بۆ کۆمپانیاکان بوو، کرێکارەکانیش هەژارتر بوون، سەندەرز پێی وایە ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت، قەیرانی نایەکسانی بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش زۆر دەبێت.

بێرنی ساندەرز پێشنیاز دەکات کە بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد پێویستە کاتەکانی کارکردن کەمبکرێتەوە بۆ 32 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، بەبێ ئەوەی مووچە کەم بکرێتەوە هۆشدارییش دەدات کە بەکارهێنانی زۆری چات جی بی تی و رۆبۆتەکان، نەک هەر بێکاریی بەڵکو دابڕانی کۆمەڵایەتی و قەیرانی دەروونییش زیاد دەکات.

باسی لە سناریۆیەکی پێشبینیکراو کرد کە هەندێک لە شارەزایانی پێشەنگی زیرەکیی دەستکرد پێیان وایە "مرۆڤەکان کۆنترۆڵی تەکنەلۆژیا لەدەست دەدەن و ئەو ئامرازانەی کە دروستیان کردووە دەبنە هێزێک کە بەسەریاندا زاڵ دەبن".

ساندەرز لە کۆتاییدا دەڵێت: دەبێت جیهان بڕیار بدات، ئایا زیرەکیی دەستکرد دەبێتە ئامرازێک بۆ لەناوبردنی کەرامەتی مرۆڤ، یان ئامرازێک بۆ لەناوبردنی هەژاری و باشترکردنی کوالیتی ژیان بۆ هەمووان".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی