روهەلات عەفرین: یەپەژە لە خەباتی خۆی بەردەوام دەبێت

#روهەلات عەفرین#یەپەژە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • فەرماندەی گشتی یەپەژە، بەپێویستی دەزانێت، لە سوریا سیستەمێکی دیموکراتی و ناناوەندی بێتە کایەوە کە هەموو پێکهاتەکان لەنێویدا جێیان هەبێت
  • روهەلات عەفرین: یەپەژە لەسەر ئەرکی بەرگریکردنی خۆی و ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت، تا کۆمەڵگەکە و تەواوی سوریا لەنێو ئارامیدا دەژین
Primary Asset

سبەی

فەرماندەی گشتی یەپەژە، بەپێویستی دەزانێت، لە سوریا سیستەمێکی دیموکراتی و ناناوەندی بێتە کایەوە کە هەموو پێکهاتەکان لەنێویدا جێیان هەبێت، جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانیان لەسەر ئەرکی بەرگریکردنی خۆیان و ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن، تا کۆمەڵگەکەیان و تەواوی سوریا لەنێو ئارامیدا دەژین.

روهەلات عەفرین فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، سەبارەت بە دۆخی ئێستای سوریا رایگەیاند: لە سوریا تائێستا سازان لەسەر سیستەمێک نەکراوە، کە داهاتووی سوریا چۆن دەبێت ئەوەش بۆ هەمووان جێی پرسیارە، بۆ ئەوەی یەکگرتوویی سوریا بێتە ئاراوە و دەنگی دیموکراسی بێتە ئاراوە و بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان خۆیان لەنێو خاکی سوریادا ببیننەوە، پێویستی بە ژیانێکی ئارام هەیە.

وتیشی :"یەپەژە لەسەر ئەرکی بەرگریکردنی خۆی تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوام بووە و تاوەکو کۆمەڵگەکەمان و تەواوی سوریا لەنێو ئارامیدا دەژین، بەردەوامی بەو ئەرکەمان دەدەین".

روهەلات عەفرین ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە لە سوریا سیستەمێکی دیموکراتی بێتە کایەوە کە هەموو پێکهاتەکان لەنێویدا جێیان هەبێت، لە سوریا هەموو گەل و پێکهاتەکان پێویستییان بە سیستەمێکی ناناوەندی و دیموکراتی هەیە، لە سوریا گەلێک پێکهاتە بە گەلێک زمان و رەنگی جیاوازەوە دەژین، کۆمەڵگە گەلێک ئازاری یەک رەنگی بینیوە.

فەرماندەی گشتی یەپەژە دەڵێت: بۆچی لە وڵاتێکدا هەمووان بە بوون و ئیرادەی ئازادی خۆیانەوە نەژین، ئێمە هیچ کات دژایەتی سوریایەکی ناناوەندی ناکەین، لەبەرئەوەی کۆمەڵگە تەنها دەیەوێت لە سیستەمێکدا گەرەنتی هەبێت و بەئارامی بژیت، لەبەرئەوەی لەماوەی ئەم 13 ساڵەدا گەلەکەمان ئازار و نەهامەتی زۆری بینیوە. 

بەوتەی روهەلات عەفرین، یەپەژە بووەتە مۆدێلێکی بەرگریکردن بۆ ژنانی جیهان، ژنێک کە توانیبوونی لەبەرامبەر هێزێکی وەکو داعش شەڕ بکات و تا ئەمڕۆ لە ئاستی هەرە بەرزدا لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێن دەتوانێت هەمان هەڵوێست نیشان بدات، مەحاڵە بۆ ژنانی جیهان نەبێتە مۆدێلێکی بەرگریکردن." 

بۆ ئەوەش بەپێویستی دەزانێت؛ ژنان لە هەموو شوێنێک مۆدێلی یەپەژە بۆ خۆیان بکەنە بنەما و وتی، "ئەو هێزە ئایدۆلۆژییە بەهێزەی کە هەیە، وادەکات هەموو ژنێک تێیدا بەشدار بێت. یەپەژە تەڤگەرێکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی و ئایدۆلۆژییە، هێز و ئیلهامەکەی لەو سێ سەرچاوەیەوە وەردەگرێت و دەبێتە ئەو سوپایەی کە دەتوانێت هەموو ژنان بپارێزێت".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی