فیلمی بێ وڵات .. چیرۆکی بێناسنامەکانی سیستان و بەلوچستانی ئێران

#بێ سەرزەمین#سیستان و بەلوچستان#فیلم
17 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 17 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • فیلمی بێ وڵات لە گێڕانەوەی ژیانی کەسێکەوە بینەر بە پرسی بێ ناسنامەکانی ئێران ئاشنا دەکات
  • فیلمەکە وێنەیەکی جیاواز و مرۆڤ دۆستانەی ناوچەی سیستان و بەلوچستان نیشان دەدات
Primary Asset

سبەی

فیلمی بێ سەرزەمین (بێ وڵات) باس لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت پرسی بێناسنامەیی لە وڵاتی ئێراندا دەکات، کە زۆرترین خەڵکی پاریزگای سیستان و بەلوچستان لە خۆدەگریت. دەرهێنەری فیلمەکە کە خۆی خەڵکی سیستان و بەلوچستانە پێشتریش لە بەرهەمهێنانی چەندین دۆکیۆمێنتاری دیکەدا کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو نەتەوانەی خستوەتەڕوو.

سیستان و بەلوچستان دووەمین پارێزگای گەورەی ئێرانە، روبەرەکەی 180هەزار کیلومەتری چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە. دانیشتوانی ئەم پارێزگایە سەرەڕای یەدەگی کانزا دەوڵەمەندەکان و کولتورە دەوڵەمەندەکەی، لەگەڵ کێشەی بێئاوی، وشکە ساڵی، جیاوازی ئایینی، کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا گیرۆدەن.

ئازاری نەبوونی ناسنامە یەکێکە لەو دەیان گرفتانەی کە خەڵکی ئەو ناوچەی گرفتار کردووە، فیلمی بێ سەرزەمین فیلمێکی دیکۆمێنتاری کۆمەڵایەتییە، کە باس لەم ئازارانە دەکات.

فیلمی بێ سەرزەمین باس لە تاکێکی خەڵکی بەلوچستان دەکات کە بۆ گەیشتین بە سەرەتایی ترین مافی مرۆڤ هەوڵ دەدات، ئەویش گەیشتن بە ناسنامەیەکی فەرمییە، لە دڵی ئەم چیرۆکەدا کەسێک وێنەیەکی فراوان لە قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی نیشان دەدات؛ قەیرانێک کە هەزاران کەسی یەکێک لە کۆنترین و دەوڵەمەندترین ناوچەی ئێرانی گرتوەتەوە.

ئەم دۆکیۆمێنتاری بە روانگەیەکی مرۆڤانە و زمانی چیرۆک، بینەرانی دەباتە ناو دڵی ئەو کەسانەی کە لە ژێر سێبەری بێ ناسنامەبوون، لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێ بەشکراون. ئەم فیلمە تەنها چیرۆکێک نییە، بەڵکو دەنگی ئەو کەسانەیە کە تائێستا دەنگیان نەبیستراوە.

فیلمی (بێ وڵات - بێ سەرزەمین)

ئەم فیلمە بە ژانری دۆکیۆمێنتاری، ژیانی کۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە لە رێگەی گێڕانەوەی چیرۆکی ژیانی کەسێک بە ناوی غوفران، بینەر وردە وردە بە پرسی بێ ناسنامە بوون ئاشنا دەبێت.

ئەم فیلمە وێنەیەکی جیاواز و مرۆڤ دۆستانەی سیستان و بەلوچستان نیشان دەدات. وتنەوەی چیرۆکی فیلمەکە سادە و کاریگەرە و بینەر لە یەکێک لە قەیرانە قوڵەکانی کۆمەڵایەتی لە ئێراندا سەرقاڵ دەکات.

فیلمی بێ سەرزەمین یەکێک لەو دۆکیۆمێنتارە کەمانەیە کە بە روونی قەیرانی بێ ناسنامە بوون لە ئێران و بە تایبەت لە سیستان و بەلوچستان دەگێڕێتەوە. فیلمەکە بە روانگەیەکی مرۆڤدۆستانە و چیرکنووسانە، هەوڵ دەدات دەنگی کەسانێک بێت کە لە مافە سەرەتاییەکانیان بێ بەش کراون.

دەرهێنەری ئەم فیلمە بە نزیک بوونەوە لە کاراکتەری سەرەکەی فیلمەکە هەوڵ دەدات وێنەیەکی گشتگیرتر لەو دۆخە ئاڵۆزە نیشان بدات.

دەرهێنەرەی فیلمەکە

بێهنام قۆدوسی دەرهێنەری فیلمەکەیە، ساڵی 1989 لە شاری سەراوان لە پارێزگای سێستان و بەلوچستان لە دایکبووە.

سینەماکاری بواری دۆکیۆمێنتارییە.

بەشی یاسای خوێندووە و ئەندامی دامەزارەوەی گەنجانی زاهێدانە. 

وەک فیلمسازێکی ناوخۆیی، کار لەسەر پرس و قەیرانە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران دەکات.

پێشتر لەگەڵ دامەزراوەی سەدا و سیمای ئێراندا کاری کردووە.

تائێستا توانیویەتی چەند دۆکیۆمێنتاریەک بەرهەمبهێنێت، خەمی کۆمەڵایەتی لە ناو بەرهەمەکانیدا رەنگی داوەتەوە.

بەرهەمی بەڵگەنامەیی "پەهلەوان" ساڵی 2014، بەرهەمی دۆکیۆمێنتاریی "چەهاربەهار" ساڵی 2016،  دۆکیۆمێنتاریی "کەشتی کاچ گەرەندان" ساڵی 2017 لە دیارترین بەرهەمەکانی دەرهێنەر بێهنام قۆدوسی-ن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی