دوای گەڕانەوەیان لە جەنگ؛ ناڕیكی دەروونی بووەتە هۆی خۆكوشتنی دەیان سەربازی ئیسرائیل

#ئیسرائیل#فشاری پاش زەبری دەروونیی#PTSD
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی راپۆرتێكی پێگەی جیروسلام پۆستی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ 21ـی تەمموزی 2025 بڵاوكراوەتەوە، تەنها لە دوو هەفتەی رابردوودا چوار سەربازی ئیسرائیل كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
  • بەپێی راپۆرتی میدیای ئیسرائیل لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە، دەیان سەربازی ئیسرائیلی كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
Primary Asset

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل

سبەی

بۆ بەشێكی زۆری سەربازان كە بەشداری مەیدانی لە شەڕەكاندا دەكەن، جگە لە مەترسی لەسەر ژیانیان لە كاتی روبەرووبوونەوە مەیدانییەكاندا، دوای جەنگ رووبەڕووی مەترسییەكی رژدی دیكە دەبنەوە كە رەنگە ژیانیان لەناو ببات، ئەویش فشاری پاش زەبری دەروونییە (Post Traumatic Stress Disorder).

بەپێی راپۆرتی میدیای ئیسرائیل لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە، دەیان سەربازی ئیسرائیلی كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی جیروسلام پۆستی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ 21ـی تەمموزی 2025 بڵاوكراوەتەوە، تەنها لە دوو هەفتەی رابردوودا چوار سەربازی ئیسرائیل كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. 

وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە دوای حەوتی ئۆكتۆبەرەوە دەیان سەربازی ئیسرائیلی دوای گەڕانەوەیان لە بەرەكانی شەڕ، كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ژمارەیەكی زۆریش بە دەست فشاری پاش زەبری دەروونییە بەهۆی جەنگەوە دەناڵێنن.

رووداوەكانی خۆكوشتن لەنێو سەربازانی ئیسرائیلدا، زەنگێكی مەترسیدارە، چونكە رەنگە ئەمڕۆ جەنگ كۆتایی بێت، بەڵام فشاری پاش زەبری دەروونی كۆتایی نایەت و دەست پێدەكات، ئەوەش مەترسییەكی رژدە، وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە حكومەتی ئیسرائیل تائێستا كاری رژدی نەكردووە بۆ رێگریكردن لەو مەترسییانە.

بەپێی راپۆرتەكە، چوار هەزار سەربازی ئیسرائیلی كە لە بەرەكانی جەنگ گەڕاونەتەوە، رووبەڕووی جەنگێكی دیكە دەبنەوە كە لە مێشكیاندا سەرهەڵدەدات، ئەوەش دەكرێت ژیانیان لە ناو ببات.

سەربازەكان دوای گەڕانەوە لە جەنگ، رووبەڕووی ناڕێكی دەروونی دەبنەوە. دوای سەردانی كردنی پزیشكی دەرووناسی، ناڕێكییە دەروونییەكەیان بە فشاری پاش زەبری دەروونی دەستنیشان دەكرێت، بەڵام حكومەت و وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل كاری رژییان نەكردووە بۆ یارمەتیدانی سەربازە گەڕاوەكانی جەنگ.

چیرۆكی سەربازەكان شۆكهێنەرە بۆ شەقامی ئیسرائیلی، لە رای گشتیی و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش باس لەوەدەكەن دوای جەنگ، ئیسرائیل جەنگاوەرانی خۆی پشتگوێ دەخات.

حكومەتی ئیسرائیلی ژمارەیەك هەنگاوی ناوە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو مەترسییانە، وەك ناردنی ئەفسەری دەروونی بۆ یەكەكانی جەنگ و ئەنجامدانی ۆركشۆپی دەروونی بۆ سەربازەكان، هەروەها كۆبوونەوەی یەكە سەربازییەكان لەگەڵ پسپۆڕانی دەروونی، بەڵام هێشتا ئەو هەنگاوانە نەبوونەتە هۆی راگرتنی دیاردەی خۆكوژی لەناو سەربازانی گەڕاوەی ئیسرائیل لە جەنگ.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی