سبەى
لە 28ی ئابی 1884دا، کریستیان سنۆکی هۆڵەندی تەمەن 27 ساڵ، گەیشتە شاری جەددە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی دووانەیی، لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و سیخوڕیکردن بۆ حکومەتی هۆڵەندا. ئەرکی ئەو چاودێریکردنی حاجییە ئەندەنوسییەکان بوو، هەروەها لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانایانی مەککە.
لە هەنگاوی یەکەمدا سنۆک ناوی عەرەبی "عەبدولغەفار"ی بۆ خۆی هەڵبژارد. هەنگاوی دواتر خەتەنەکردنی بوو بە پێی ئاینی ئیسلام. زیاتریش رۆیشت بە بەدەستهێنانی کۆیلەیەکی نێر، وەک ئەوەی ئەو کاتە لە نێو حاجییە دەوڵەمەندەکاندا دابونەریت بوو، بۆیە کەس گومانی لە دڵسۆزییەکەی نەدەکرد.
سنۆک بە وردییەکی زۆرەوە رێوڕەسم و دابونەریتی ئیسلامیی خوێندووە و متمانەی حاکم عوسمان پاشا و دادوەرەکان و زانایانی ناوچەکەی بەدەستهێناوە. لە 21ی کانونى دووەمى 1885 مۆڵەتی چوونە ناو شاری مەککەی پێدرا و لەوێ حەوت مانگ بەشداری لە نوێژ و رێوڕەسمی دانیشتوانی ناوچەکەدا کرد و لەگەڵ زانایان و موفتی و دانیشتوانی ئاسایی کۆبووەوە. کامێرایەکی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو، وێنەی کەعبەی پیرۆز و بەشێک لە شاری مەدینەی پێدەگرت، ئەوەش بەپێی پێگەى جەزیرە.
هەروەها لە ساڵی 1885دا یەکەم تۆماری دەنگیی قورئان خوێندنی تۆمارکردووە. ئەم بەڵگە دەگمەنانەی نارد بۆ کتێبخانەی زانکۆی لایدنی هۆڵەندا، ئێستا لەوێ بوونە ئاماژەیەکی ناوازە لەسەر کۆمەڵگەی مەککە و تەلارسازی و پراکتیزە ئاینییەکان.
تێکەڵبوونی خێرای لەگەڵ کۆمەڵگەی مەککەدا بە سورسوڕمانییەکی زۆرەوە دەگێردرێتەوە، چونکە بە زمانێکی عەرەبی پاراو سڵاوی دەگۆڕیەوە و خواردن و چیرۆکەکانی لەگەڵ دراوسێکانیدا بەشدەکرد. ئەوەندە شارەزا بوو لە پۆشینی پۆشاکی عەرەبی، کە خەریک بوو باوەڕ بکات کە یەکێکە لەوان. بەڵام ئەو راستییە مایەوە، کە ئەو پیاوەی ناوی "عەبدولغەفار"ی هەڵگرتووە، حاجییەکی تەوبەکار نەبووە، بەڵکو چاوێکی رۆژهەڵاتناسی بووە، کە چاودێری و تۆماری کردووە. ئەو مەککەیەی کە جارێک چووە ناو دڵیەوە، وەک تۆمارە هەواڵگرییەکانی نەچووە ناو دڵییەوە.