سبەی
نەخۆشخانەی شیفا سەردەمانێک بەردی بناغەی سیستەمی تەندروستی کەرتی غەززە بووە. دوای 21 مانگ لە شەڕ و دوو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکە، ئێستا لە لێواری هەرسدایە.
تەختەکانی نەخۆشخانە پڕن لە کەسانی بریندار، ساردخانەکان پڕن لە تەرم، پزیشک و پەرستارەکان لە بارودۆخێکی سەختدا نەشتەرگەریی ئەنجام دەدەن، زۆرجار بە روناکی مۆبایل نەشتەرگەرییەکان ئەنجام دەدەن.
ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوە چاوەڕێی چارەسەری برینەکانیان دەکەن دەکەن لە تەنیشت داروپەردووی دەرەوەی نەخۆشخانەکە دادەنیشن و زۆرینەیان چاوەڕوانی مردنن.