وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا

#وەزارەتی دارایی#عێراق#مووچەی فەرمانبەران#مانگی ئایار
8 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: دوای پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی نەوت و ناردنی داهاتی ناوخۆ، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا.
Primary Asset

سبەی

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: دوای پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی نەوت و ناردنی داهاتی ناوخۆ، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (22ـی تەمموزی 2025) وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، وەک جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران لە 17ـی تەمموز، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، ئەوەش دوای پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، ئەو بڕەی کە ئێستا لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت، تا ئەو ئاستەی دەگاتە ئەو بڕەی کە رێککەوتنی لەسەر کراوە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی عێراق.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندوە: سەرەڕای رادەستکردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک گوژمەی یەکەمی داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێم، هەرێمی کوردستان پابەند بووە بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی کۆبونەوەکەوە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی، پابەندبوونی خۆی دووپاتکردوەتەوە بە سەرجەم پابەندییە یاسایی و دەستورییەکان بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا پابەندبێت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و بڕیارەکانی ئەمدوایەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی