ئەمەریكا هاوكاریی زیاتری لۆجیستی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات

#ئەمەریکا#سوریا#رۆژئاوای کوردستان
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تەموز  روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازیی سەر بە سوپای ئەمەریكا، لە بنكەی سەربازیی قەسرەك لە باكوری پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان نیشتەوە، كە بڕێكی زۆر هاوكاری لۆجستی و كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازیی باركردبوو.
Primary Asset

هاوکاری پێشووی سەربازیی ئەمەریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان

سبەی

لە چوارچێوەی هاوکارییەکانیان بۆ رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بە فڕۆكەی بارهەڵگر بڕێكی زۆر هاوكاری لۆجیستی و كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازیی رەوانەی بنكە سەربازییەكەی لە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تەموز  روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازیی سەر بە سوپای ئەمەریكا، لە بنكەی سەربازیی قەسرەك لە باكوری پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان نیشتەوە، كە بڕێكی زۆر هاوكاری لۆجستی و كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازیی باركردبوو.

ئەم جموجۆڵە سەربازییانەی ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ پەرەسەندنە ئەمنییەكانی دۆخی نێوخۆی سوریا و ئەگەری هێرشی سەربازیی گروپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی سوریا، كە لەچەندین گرتەی ڤیدیۆییدا چەكدارەكانی  ئەو گروپانەی هێرشیان كردووەتە سەر سوەیدا، هەڕەشەی هێرشكدرنە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەكەن.

رۆژی 21ی ئەم مانگەش فڕۆكەیەكی بارهەڵگری سەربازیی ئەمەریكا لە بنكەی سەربازیی "خەراب جەیر" لە گوندەوارەكانی شارۆچكەی رمێلان نیشتەوە، كە ژمارەیەكی زۆر سەرباز و كەرەستەی سەربازیی باركردبوو، هەردوو بنكە سەربازییەكەی حەسەكە و رمێلان، تایبەتن بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا، كە لەماوەكانی رابردوودا بە هێنانی ژمارەیەكی زۆر چەك و كەرەستەی سەربازیی، بوونی هێزەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان بەهێزتر كردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر تۆم باراک، نێردەی ئەمەریكا بۆ سوریا پلانێکی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە سوریا ئاشکرا کرد، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئێن تی ڤی" تورکی رایگەیاند:"لە هەشت بنکەوە تەنها یەك بنكەی سەربازی لە باكوری سوریا دەهێڵینەوە".

سەبارەت بە پشتیوانی ئەمەریکاش بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، باراک جەختیكردەوە لەوەی "هەسەدە هاوپەیمانی واشنتنەو هاوكارییەكانیشی لە چوارچێوەی هاوكاریكردنی هاوپەیمانێكیدایە".

نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سوریا هەروەها ئەوەشی وتبوو "پرسی هاوکاریکردنی هەسەدە  بەلای كۆنگرێسی ئەمەریكاوە زۆر گرنگە".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی