سبەی
لە هێرشێکی چەرکداری بۆ سەر بینای دادگای زاهیدان 23 کەس کوژران و بریندار بوون، گروپی جەیشولعەدل بەرپرسیارەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی تەمموزی 2025ـ میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشی چەکداری بۆ سەر بینای دادگای ناوەندی قەزای زاهیدان لانیکەم هەشت کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە جێگری بەرپرسی فەرماندەیی پۆلیسی سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاند کە سێ کەس لە هێرشبەرەکان کوژراون و ئەو تیمەی کە هێرشیان کردە سەر بینای دادگای زاهیدان بە تەواوەتی لەناوچوون.
هەر دوابەدوای هێرشەکە گروپی جەیشولعەدڵ کە گروپیکی سەر بە بلوچەکانە بەرپرسیارەیی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
ئەم گرووپە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندوە کە مەبەست لە ئۆپەراسیۆنەکە بەرەنگاربوونەوەی "ستەمکاریی سیستەمی دادوەری بەرامبەر بە هاووڵاتییانی سووننەی بەلووچ" بووە.