توێژینەوەیەکى نوێ: خەم و پەژارە ئەگەرى مردن نزیکەى دوو هێندە زیاد دەکات

#خەمۆکى
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • توێژەرانی دانیمارکی بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ئاستی خەم و پەژارەی بەردەوامیان زۆرە خزمەتگوزاری تەندروستی زیاتر بەکاردەهێنن و ئەگەری مردنیان بە رێژەی لەسەدا 88 زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ئاستی نیشانەکانی خەم و پەژارەیان کەمترە.
Primary Asset

سبەی

 توێژینەوەیەکى نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی کە خەمگینن و نیشانەیەکی توندی خەم و پەژارەیان پێوەدیارە، نزیکەی دوو هێندە زیاتر لەو کەسانەی کە نیشانەی پەژارەیان کەمتر پێوە دیارە، ئەگەر هەیە پێش ئازیزانیان بمرن.  

توێژەرانی دانیمارکی بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ئاستی خەم و پەژارەی بەردەوامیان زۆرە خزمەتگوزاری تەندروستی زیاتر بەکاردەهێنن و ئەگەری مردنیان بە رێژەی لەسەدا 88 زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ئاستی نیشانەکانی خەم و پەژارەیان کەمترە.

توێژەران پێنج رێڕەوی خەم و پەژارەیان دەستنیشان کردووە کە مرۆڤەکان دوای لەدەستدانی کەسێکی ئازیزیان تووشی دەبن و بۆیان دەرکەوتووە کە ئەوانەی زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە ئەگەری زوو مردنیان زیاترە.

دکتۆر مەت کجرگارد نیلسن، یەکێک لە ئامادەکارانى توێژینەوەکە دەڵێت: "پێشتر پەیوەندییەکمان لە نێوان ئاستی بەرزی نیشانەکانی خەم و زیادبوونی رێژەی نەخۆشییەکانی دڵ و کێشەکانی تەندروستی دەروونی و تەنانەت خۆکوشتنیش دۆزیوەتەوە. بەڵام پەیوەندی بە مردنەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە".

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە خەم و پەژارەیەکی زۆر لەسەرە، دەتوانرێت زووتر دەستنیشان بکرێن. پزیشکی گشتی دەتوانێت بەدوای نیشانە سەرەتاییەکانی خەمۆکی و کێشە جددیەکانی تری تەندروستی دەروونیدا بگەڕێت. دواتر دەتوانن ئەم نەخۆشانە رەوانە بکەن بۆ بەدواداچوونی پسپۆڕ لە پزیشکی گشتی یان رەوانەکردنی بۆ پزیشکی دەروونناسێکی تایبەت یان چاودێری لاوەکی. هەروەها پزیشکی گشتی دەتوانێت پێشنیاری سەردانێکی بەدواداچوون بکات بۆ چارەسەرکردنی باری دەروونی.

توێژەران لە ساڵی 2012 لە دانیمارک بەدواداچوونیان بۆ گروپێکی 1735 ژن و پیاوی خەمبار کردووە، کە تێکڕای تەمەنیان 62 ساڵ بووە و بۆ ماوەی 10 ساڵ نیشانە و ئەزموونەکانیان هەڵسەنگاندووە بۆ ئەوەی بزانن بە بەردەوامی چ ئاستێکی خەم و پەژارەیان هەبووە.

لەم گرووپە 66% هاوسەرەکەیان، 27% دایک و باوکیان و 7% کەسێکی دیکە کە وابەستەی بوون لەدەستدابوو.

لەسەدا شەشی ئەو کەسانە بە بەردەوامی ئاستێکی بەرزی خەم و پەژارەیان بەخۆوە بینیوە و ئەگەری مردنیان لەماوەی دە ساڵدا بە رێژەی لەسەدا 88 زیاتر بووە بەراورد بەو کەسانەی کە کەمتر نیشانەکانی خەم و پەژارەیان هەبووە. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی