وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی كوشتنی خامنەیی دەكات

#ئیسرائیل کاتز#عەلی خامنەیی#ئێران#ئیسرائیل
3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • ئەمڕۆ (27ـی تەمموزی 2025)، ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، سەردانی بنكەی ئاسمانی سەربازی رامۆن-ی كرد و هەڕەشەی كوشتنی لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران كرد.
Primary Asset

خامنەیی و کاتز

سبەی

ئەمڕۆ (27ـی تەمموزی 2025)، ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، سەردانی بنكەی ئاسمانی سەربازی رامۆن-ی كرد و هەڕەشەی كوشتنی لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران كرد.

ئیسرائیل كاتز رایگەیاند: "دەمەوێت پەیامێكی روون بۆ خامنەیی بنێرم، ئەگەر بەردەوامبیت لە هەڕەشەكردن لە ئیسرائیل، دەستە درێژەكانمان جارێكی دیكە بە هێزێكی زیاترەوە دەگەنەوە بە ئێران".

كاتز هەڕەشەی كوشتن لە خامنەیی دەكات و دەڵێت: "دەستمان دەگاتەوە بە خودی تۆش". بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: "هەڕەشەمان لێمەكە، ئەگەر نا، زیانت پێ دەگەیەنین."

وتەكانی كاتز لە كاتی بەشداریكردنیدا بوو لە بۆنەیەكی لە بنكەی ئاسمانی سەربازیی رامۆن، لە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانیش ئامادەی بوو.

هەڕەشەی كوشتنی خامنەیی لەلایەن كاتزەوە نوێ نییە، لە 17ـی حوزەیرانی 2025، لە كاتی شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا، بە هەمان شێوە هەڕەشەی كوشتنی لە خامنەیی كرد و رایگەیاند كە وەكو سەدام حوسێن، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق دەكوژرێت.

لە ماوەكانی رابردوودا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندبوو "دووبارە هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران بەدوور نازانێت".

ئاماژەی بەوەشكردبوو " ئەگەر ئێران دەست بە بەرنامەی ئەتۆمی بكاتەوە، یان دەست بكاتەوە چەكداركردنی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە خۆی ئەوا هێرش دەكەنەوە سەر ئێران".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی