چۆن ترەمپ لە کۆتا ساتدا ناتەنیاهۆى وەستاند و خامنەیی رزگارکرد؟

#ترەمپ#ناتەنیاهۆ#خامنەیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە ڕۆژانی کۆتایی ئۆپراسیۆنەکەدا بڕیار بوو ئیسرائیل قۆناغی کۆتایی ئەو هەڵمەتە دەستپێبکات کە بۆ ڕووخاندنی رژێمى ئێران ئامادەکرابوو، بەڵام کاتێک ترەمپ زانی کە ئیسرائیل لە لێواری ئۆپەراسیۆنی ڕووخاندنی حکومەتی ئێراندایە، هەڵوێستی پشتیوانی خۆی گۆڕی و ڕێگری لە پلانەکەی ئیسرائیل گرت.
Primary Asset

سبەى

دۆناڵد ترەمپ گڵۆپى سەوزى بۆ هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەرکرد، بەڵام لەکۆتاییدا و لە دواساتدا رێگرى لەو وڵاتە کرد رژێمى ئێران بەرابەرایەتى عەلى خامەنەیی بڕوخێنێت، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی.

جوڵەى ترەمپ لەدوایین ساتدا

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا لە زاری چەند سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لە شەڕی ئەم دواییەیدا لەگەڵ ئێران جگە لێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و لەناوبردن  یا خود زیانگەیاندن بە بەرنامەی مووشەکی ئێران هەوڵی داوە لە ڕێگەی بە ئامانج گرتنی ئەو شوێنانەی کە ئەرکی سەرکوتکردنی خەڵکیان لەئەستۆ بووە، کۆماری ئیسلامی بڕۆخێنێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لەناکاو ڕێگری لە روخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کرد.

راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لە ڕۆژانی کۆتایی ئۆپراسیۆنەکەدا بڕیار بوو ئیسرائیل قۆناغی کۆتایی ئەو هەڵمەتە دەستپێبکات کە بۆ ڕووخاندنی رژێمى ئێران ئامادەکرابوو، بەڵام کاتێک ترەمپ زانی کە ئیسرائیل لە لێواری ئۆپەراسیۆنی ڕووخاندنی حکومەتی ئێراندایە، هەڵوێستی پشتیوانی خۆی گۆڕی و ڕێگری لە پلانەکەی ئیسرائیل گرت.

راپۆرتەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە ئاشکراشی دەکات کە سەرۆکی ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی ئیسرائیل لە 13ی حوزەیران بۆ سەر ئێران هەڵکردووە، بەڵام بە ڕوونی جەختی کردووەتەوە لەوەی کاتێک پشتیوانییەکانی واشنتۆن لە تەلئەبیب بەردەوام دەبێت کە ئیسرائیل بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی لە شەڕەکەدا.

ترسی ترەمپ ئەوە بووە کە رەنگە روخانى دەسەڵاتى ئێران پشێوییەکى گەورە لەناوچەکە دروستبکات و پێویستە هەل بە چارەسەرى دیبلۆماسی بدرێت بۆ چارەسەرى کێشەى ئەتۆمى ئێران لەکاتێکدا ئەو وڵاتە لاواز بووە، ئەوەش دەرفەتى گەیشتن بە ئامانجەکانى رۆژئاوا زیاتر دەکات، سەربارى بوونى فشاررێکى گەورە لەناوخۆى ئەمەریکا لەسەر ترەمپ بۆ وەستاندنى ناتەنیاهۆ، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى ئاژانسى رۆیتەرز.

پەکخستنى بەرنامەى ئەتۆمى

سەرچاوەکان ئاشکراشیان کردوە کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ پەکخستوە و ئێران چیدیکە وڵاتێک نییە لە لێواری دروسرکردنی چەکی ئەتۆمیدا.

واشنتۆن پۆست هەروەها نووسیویەتی ئیسرائیل پێی وایە ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی بۆمبێکی هایدرۆجینی و چەکێکی ئەلەکترۆموگناتیسی بوو بە ئامانجی لەناوبردنی تۆڕی کارەبایی ئیسرائیل و ژێرخانی ئەلیکترۆنی ئەو وڵاتە وەک جێگرەوەیەک بۆ چەکێکی کاریگەر کە بتوانێت ئامانجێکی گەورەی پێبپێکێت کە ئەو بەرنامەیەش بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لەناوچووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، فەرماندەکانی سوپای پاسداران پشتیوانیان لە پڕۆژەی پەرەپێدانی چەکی ئەلەکترۆموگناتیسی کردووە و پێیان بووە پێشنیارێکی لەو شێوەیە فەتوای خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە "قەدەغەکردنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی" پێشێل ناکات.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، دوابەدوای کوژرانی بەشێکی زۆر لە زانا ئەتۆمییەکانی ئێران، ژمارەیەک زانای دیکە کە لە ڕیزی دووەم و سێهەمی گرنگیدان لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جێگیرکراون، بەڵام ئیسرائیل پێی وایە کە زۆرێک لە زانایانی لاوی ئێران بە وریاییەوە پێشنیازی پەیوەستبون بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران قبوڵ دەکەن چونکە نیگەرانن لەوەی ئەو هاوکارییە ببێت بە هۆی ئەوەی ژیانیان  بکەوێتە ژێر مەترسییەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، ئیسرائیل توانیویەتی لە دوو ڕۆژی یەکەمی جەنگدا نیوەی تواناى مووشەکی بالیستی و نزیکەی لەسەدا ٨٠ی موشەکهاوێژەکانی ئێران لەناو بەرێت. ئەو موشەکانەی کە دەتوانرێت بە بزوێنەرێکی سووتەمەنی ڕەق لە جبەخانەی موشەکەکانی ئێراندا هەڵبدرێن، زیاتر بوون لەو ژمارەیەی کە ئیسرائیل پێشتر هەڵسەنگاندنی بۆ کردبوون.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئیسرائیل توانایەکی بێوێنەی لەم شەڕەدا بەکارهێنا بۆ هەماهەنگکردنی زنجیرەیەک زانیاری هەواڵگری، شەڕی ئەلەکتڕۆنی و هێرشی چڕی ئاسمانی بۆ سەر ئێران.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی