بەتۆمەتی ڤیدیۆكردنی منداڵان؛ كارمەندێكی باڵیۆزخانەی توركیا لە ئیسرائیل دەستگیركرا

#ئیسرائیل#تورکیا#گێچەڵی سێکسی#پۆلیسی ئیسرائیل
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاندووە لە كەنار دەریا پیاوێك رۆشتووەتە شوێنی جلگۆڕین و لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە، ڤیدیۆی كچانی خوار 18 ساڵانی گرتووە، دواتر پۆلیس دەستگیری كردووە.
Primary Asset

ساتی دەستگیرکردنی هاوڵاتییە تورکییەکە لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە

سبەی

پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاندووە لە كەنار دەریا، پیاوێك رۆشتووەتە شوێنی جلگۆڕین و لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە، ڤیدیۆی كچانی خوار 18 ساڵانی گرتووە، دواتر پۆلیس دەستگیری كردووە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی ئیسرائیل، دوای ئەوەی ئاگادار دەكرێنەوە لە ژووری جلگۆڕین لە كەنار دەریا، كەسێك بەناوی (عومەر سەفا کۆسە) ڤیدیۆی كچانی منداڵ دەكات، دەستبەجێ كەسەكە دەستگیر دەكەن.

سەبارەت بە رووداوەكە، ئەمڕۆ پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، عومەر کۆسە، تەمەنی 29 ساڵە بە رەگەز توركییەوە و لە باڵیۆزخانەی توركیا لە تەلئەڤیڤ كار دەكات.

كارمەندەكەی باڵیۆزخانەی توركیا، بە تۆمەتی گێچەڵی سێكسی دەستگیركراوە، چونكە لە ژووری جل گۆڕینی كەنار دەریای فریشمان لە تەلئەڤیڤ، ڤیدیۆی كچانی منداڵی گرتووە.

كەسەكە لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە بە تۆمەتی گێچەڵی سێكسی بە منداڵ دەستگیركراوە، بەڵام تا ئێستا دادگا بڕیاری لەسەر تۆمەتەكە نەداوە.

یاسای سزادانی گێچەڵی سێكسی لە ئیسرائیل

یاسای سزادانی گێچەڵی سێكسی لە ئیسرائیل توندە. بەپێی یاسای ئیسرائیل هەر كەسێك بە گیچەڵی سێكسی تاوانبار بكرێت، بە دوو ساڵ زیندانیكردن بۆ چوار ساڵ زیندانیكردن سزا دەدرێت.

جگە لە سزای زیندانیكردن، بەپێی یاساكانی ئیسرائیل، كەسی گێچەڵكاری سێكسی، دەكرێت بە سزای دارایش سزا بدرێت كە بڕەكەی نزیكەی 30 هەزار دۆلارە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی