سبەی
تۆڕی یوتیوب لە13ـی ئابەوە بەسود وەرگرتنی لەتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، ناسینەوە بۆ تەمەنی بەکارهێنەران و چالاکییەکانی دەکات، ئەژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی سنووردار دەکات.
تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوی کردەوە: بەکارهێنەرانی گەنج، لە سەیرکردن و بینینی ریکلامە بێ ئامانجەکان، ریکلامی بیرخستنەوە بۆ پشوودان، کەمکردنەوەی پێشنیارەکان بۆ ڤیدیۆکانی پەیوەست بە بابەتە هەستیارەکان، سنووردار دەکات.
هەروەها بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر سیستمەکە هەڵەی لە پشتڕاستکردنەوەی تەمەندا کرد، بەکارهێنەران دەتوانن بە ناردنی ناسنامەی فەرمی، وێنەی سێڵفی، یان دانانی زانیاری کارتی بانکیی، تەمەنی خۆیان پشتڕاست بکەنەوە.
یوتیوب هۆشداریی دەدات لەوەی کە گۆڕانکارییەکە رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک لە بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەرانی یوتیوب روبەڕووی دابەزینی بینەرانی گەنج ببنەوە و لە ئەنجامدا داهاتی ریکلامەکانیان کەم ببێتەوە.
جەیمس بایزەر، بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی یوتیوب لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە چەند هەفتەی داهاتوودا، تەکنەلۆژیای فێربوونی ئامێرەکە بۆ یەکەمجار بۆ گروپێکی سنووردار لە بەکارهێنەران لە ئەمەریکا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم هەنگاوەی گووگڵ کە خاوەندارێتی یوتیوب هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵە جیهانییەکان بۆ باشترکردنی سەلامەتی منداڵان لە دۆخی ئۆنلایندا.
ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا بە یاسای تایبەت رێگریی لە گەنجان دەکەن کە بچنە ناو ئەو ماڵپەڕانەی کە ناوەڕۆکی گەورەساڵانیان تێدایە، بەڵام هەوڵەکان بۆ سەپاندنی سنووردارکردنی تەمەن لەسەر سۆشیال میدیا زۆر سەرکەوتوو نەبوون، لە کاتێکدا ئەم سنووردارکردنە لە بەریتانیا سەرکەوتوو بووە. هەروەها یەکێتی ئەوروپا سیستەمی تاقیکردنەوەیەکی نموونەیی بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەمەن ئەنجام دەدات.