خێراکردنی پیربوونی مێشک؛ توێژینەوەیەکی بەریتانیا کاریگەری شاراوەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

#کۆرۆنا#کۆڤید-19#پیربوونی مێشک
یەک ڕۆژ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوکراوەتەوە: تێیدا توێژەران لەسەر بنەمای شیکردنەوەی وێنەی مێشکی نزیکەی 1000 بەشداربوو، لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە خێرایی پیربوونی مێشک لە کەسانی بەتەمەن و پیاوان و کەسانی هەژار كردووە، بە گوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی، تەمەن و فشارەکانی پەیوەست بە ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک دادەنێت.
Primary Asset

وێنە: AP

سبەی

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە، پەتای کۆڤید-19 ڕەنگە پرۆسەی پیربوونی مێشکی مرۆڤی خێراتر کردبێت، بەراورد بە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فشاری دەروونی و گۆڕینی شێوازی ژیان لە کاتی کەرەنتیندا لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیربوونی مێشکە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهاندا.

توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوکراوەتەوە: تێیدا توێژەران لەسەر بنەمای شیکردنەوەی وێنەی مێشکی نزیکەی 1000 بەشداربوو، لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە خێرایی پیربوونی مێشک لە کەسانی بەتەمەن و پیاوان و کەسانی هەژار كردووە، بە گوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی، تەمەن و فشارەکانی پەیوەست بە ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک دادەنێت.

توێژەر عەلیڕەزا محەمەدی نەژاد، پسپۆڕی وێنەگرتنی دەمار و یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، ڕوونی کردەوە: تەندروستی مێشک تەنها پەیوەندی بە نەخۆشییەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو ژینگەیەشەوە دەبەستێت کە نەخۆشەکان تێیدا دەژین.

 بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری لەسەر توانا مێشکییەکان، تیمەکە شیکردنەوەیەکی نوێیان لەسەر وێنەی مێشکی 15,334 کەسی پێگەیشتووی تەندروست ئەنجامدا و بۆیان دەرکەوت کە گۆڕانکارییە پێکهاتەییەکان نابنە هۆی دابەزینی توانای گشتی هۆشیاری.

پاشان توێژەران سەرنجیان خستە سەر 996 کەس کە دوو جار پشکنینی مێشکیان بۆ کراوە لە ماوەی چەند ساڵێکدا هەندێکیان پێش و پاش پەتاکە، ئەنجامەکان دەریدەخەن تەنها ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، توانای هۆشیارییان دابەزیوە، بەتایبەتی لە  هۆشیاری مێشکیاندا و خێرایی پرۆسەی شیکردنەوە و ڕێکخستنەوەی زانیارییەکاندا.

محەمەدی نەژاد ئاماژەی بەوەدا، هەندێک گۆڕانکاری لە مێشک لەوانەیە لە سەرەتادا بێ نیشانە بن و هەندێکی تر چەند ساڵێک بخایەنێت تا دەربکەون.

هەرچەندە ئەم دەرەنجامانە بەڵگەیەکی بەهێزن لەسەر خێراکردنی پیربوونی مێشک لە کاتی پەتاکەدا، بەڵام ئاگوستین ئیبانێز، زانای مێشک لە زانکۆی ئەدۆلفۆ ئیبانێز لە چیلی جەختی لەوە کردەوە کە بۆ پشتراستکردنەوەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە توێژینەوەی زیاتر پێویستە.

ئیبانێز داوای کرد لە توێژینەوەکانی داهاتوودا داتا لەسەر تەندروستی دەروونی، دابڕانی کۆمەڵایەتی و شێوازی ژیان کۆبکەنەوە، بۆ تێگەیشتنی باشتر لە میکانیزمی ئەم کاریگەرییە و چۆنیەتی جیاوازییەکانی دەرکەوتنی نەخۆشییەکە بەپێی ژینگەی کۆمەڵایەتی تووشبوان،هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەم گۆڕانکارییانەی مێشک دەتوانرێت چارەسەر بکرێت تا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی