روداوێکی ناوازە لە مێژووی پزیشکیدا.. 'پیرترین منداڵی جیهان' لەدایکبوو

#پیرترین منداڵی جیهان#هێلکەی بەستوو
یەک ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، منداڵێک لە هێلکەیەکی بەستووی 31 ساڵ لەدایک بوو و وەک "پیرترین منداڵی جیهان" ژمارەیی پێوانەیی شکاند.
Primary Asset

سبەی

لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریکا، منداڵێک لە هێلکەیەکی بەستووی 31 ساڵ لەدایک بوو و وەک "پیرترین منداڵی جیهان" ژمارەیی پێوانەیی شکاند.

ساڵی ڕابردوو لیندسی و تیم پیێرس کە هاوسەری یەکترن ئەو هێلکەیان هەڵگرتەوە کە لە ساڵی 1994ـەوە بە بەستوویی هێڵدرابوویەوە.

لیندسی پیێرس، لە بارەی ئەم ڕووداوە ناوازەیە سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی ئەوان بۆیە ئەو هێلکەیان هەڵنەگرتووەتەوە، تاکوو ژمارەی پێوانەیی بشکێنن، بەڵکوو ویستوویانە ببن بە دایک و باوک.

بەستنی هێلکەکە بۆ نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە و لیندا ئارچەرد و هاوسەری پێشووی، بە مەبەستی بەکارهێنان لە چارەسەری منداڵی بلوریدا لەگەڵ سێ هێلکەی دیکەدا دایاننابوون.

دوای ئەوەی ئەم دوو هاوسەرە کچێکیان بوو بڕیاریان دا سێ هێلکەکەی دیکە بە بەستراوی بهێڵنەوە.

دوای جیابوونەوەی ئەم دوو هاوسەرە، چارەنووسی هێلکە بەستراوەکان درایە دەست لیندا.

کچەکەی لیندای تەمەن 62 ساڵ ئێستا تەمەنی 30 ساڵە و خۆیشی دایکی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵەیە.

دوای ئەوەی لیندا ئارچەرد زانی دەتوانێت لە ڕێگای بەستنەوە "هێلکەکانی" ببەخشێت، دوای چەندین ساڵ سێ هێلکەکەی بەخشییە بەرنامەیەک.

کاتێکیش لیندسی و تیم پیێرس کە زیاتر لە حەوت ساڵ بوو منداڵیان نەدەبوو، داواکارییان پێشکەش بە هەمان بەرنامە کرد، هێلکەکان لە سکی لیندسیدا پیتێندران.

لەدوای لەدایکبوونی پیرترین منداڵ لیندسی گوتی: "ڕووداوێکی قورس بوو بەڵام ئێستا هەردووکمان باشین. باوەڕ ناکەین ئێستا خاوەنی ئەم منداڵە جوانەین".

لیندا ئارچەرد'یش ئاماژە بەوە دەدات ئەم ڕووداوە پەرجووئاسایە و باوەڕپێکردنی زەحمەتە. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی