سەرەڕای بەفری بەردەوام و دەرنەکەوتنی خۆر .. چی لە پشت دڵخۆشیی فنلەندییەکانەوەیە؟

#فینلەندا#دڵخۆشی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • سەرەڕای زستانی ساردو سەخت، دەرنەکەوتنی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژی ساڵ، بەڵام هێشتا فنلەندییەکان لە دڵخۆشترینەکانی جیهانن، ئەوەش بەپێی راپۆرتی ساڵانەی دڵخۆشی.
Primary Asset

سبەی

سەرەڕای زستانی ساردو سەخت، دەرنەکەوتنی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژی ساڵ، بەڵام هێشتا فنلەندییەکان لە دڵخۆشترینەکانی جیهانن، ئەوەش بەپێی راپۆرتی ساڵانەی دڵخۆشی.

پێچەوانەوەی پێشبینییەکان کە وا دادەنرێت کە سیستمی پەروەردە و تەندروستی بەهێزو بێبەرامبەر و کاتژمێرەکانی کارکردن، لە پشت هۆکاری دڵخۆشیی دانیشتوانی فینلەنداوەیە، شێوازی ژیانیش رۆڵێکی کاریگەریی هەیە بۆ ئەوەی چەندین ساڵ لەسەر یەک دانیشتوانی ئەو وڵاتە وەک دڵخۆشترینەکانی سەر زەوی ئەژمار بکرێن.

میری لاریڤارا، بەڕێوەبەری کاروباری ستراتیژی رێکخراوی تەندروستی دەروونی لە فینلەندا دەڵێت: خەڵکی ئێرە هەست بە هیچ فشارێک ناکەن لەسەر دەروون و ژیانیان، بۆیە هەمیشە دڵخۆشن.

دەشڵێت: تەنها ئەوەندە بڵێ باش نیم، یان هەست بە باشی ناکەم، خەڵک وەک کەسێکی نامۆ لێت دەڕوانن، ئەوەش راستگۆییەکی سۆزدارانەیە کە لە ناوەوە هەستی ئارامی دەبەخشێت.

هەر لەوبارەیەوە میرکا هینستانن پرۆفیسۆر لە زامکۆ ئۆلۆ دەڵێت: هاوسەنگیی کارکردن و ژیانی رۆژانە، یەکێکە لە کلیلەکانی دڵخۆشیی فینلەندییەکان، خەڵک کاتێکی زۆری بۆ گرنگیدان بە خۆیان و ئارەزووەکانیان تەرخان دەکەن، نزیکی شوێنی کارکردن کورتی رێگەی گەیشتن بە کار، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی فشار لەسەر خەڵک کەمببێتەوە.

سروشتی ئەو وڵاتە کاریگەریی گەورەی هەیە، هەموو کەس دەتوانێت بە ئاسانیی بگاتە دەریاچە و دارستانەکان، بێ بەرامبەر و لە چوارچێوەی "مافی هەمووان بۆ بەکارهێنانی سروشت" یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دوودڵی و راڕایی، هەستکردن بە ئارامی.

لایەنێکی دیکە ئەوەیە، کۆمەڵگەی فنلەندی ئاستێکی بەرزی متمانەبوونیان بەخۆیان هەیە، متمانەش لەنێوان تاکەکاندا زۆرە، ئەوەش پردێکی گەورەی پەیوەندییە، پەیوەندیی بەهێز هەستکردن بە تەنیایی و گۆشەگیری کەمدەکاتەوە، رەزامەندی لەسەر ژیان زیاتر دەکات.

سیستمی وڵاتی فینلەندا بەجۆرێکە، کە جگەلەوەی گرنگی بە ئارامی و بەختەوەری تاک دەدرێت، هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و رەنگدانەوەی ئارامی لەسەر کۆمەڵگەش دەدرێت، لایەنی ئابوری ئەو وڵاتەش یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ هەستکردنی بە بەختەوەری و دڵخۆشی و ئارامی.

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی دڵخۆشی، بۆ ساڵی 2025 فینلەندا بۆ ساڵی هەشتەم لەسەریەک وەک دڵخۆشترین وڵات دیاریکرا، وڵاتانی باکوری ئەوروپا، لە ریزبەندیی دواتردا مانەوە.

دانیمارک لە پلەی دووەم، ئایسلەندا لە پلەی سێیەم، سوید لە پلەی چوارەم و نەرویج لە پلەی حەوتەمدا دێن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی