"شەڕی بایدن"؛ ترەمپ: لە 2025 دا روسیا 112 هەزار سەربازی كوژراوە

#ئەمەریکا#روسیا#دۆناڵد ترەمپ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • شەڕی روسیا و ئۆكراینا بەردەوامە. رۆژانە هەردوو وڵات هێرش دەكەنە سەر یەكتر. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، شەڕەكە بە "شەڕی بایدن" ناودەبات.
Primary Asset

دۆناڵد ترەمپ

سبەی

شەڕی روسیا و ئۆكراینا بەردەوامە. رۆژانە هەردوو وڵات هێرش دەكەنە سەر یەكتر. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، شەڕەكە بە "شەڕی بایدن" ناودەبات.

سەبارە بە شەڕی روسیا و ئۆكراینا، لە بڵاوكراوەكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تروس" دۆناڵد ترەمپ، ئاماری قوربانییانی هەردوولا دەخاتەڕوو.

ترەمپ نوسیویەتی: "ئاگاداركراومەتەوە لە مانگی رابردوو (تەمموزی 2025)، 20 هەزار سەربازی روسیا لە شەڕی ئۆكراینادا كوژراون". هەروەها نوسیویشیەتی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 112 هەزار و 500 سەربازی روسیا كوژراون."

سەبارەت بە ئاماری قوربانییەكانی ئۆكراینا، سەرۆكی ئەمەریكا نوسیویەتی: "لە سەرەتای 2025ـەوە، ئۆكراینا نزیكەی هەشت هەزار سەربازی لەدەستداوە، ئەو ژمارەیە بێسەروشوێنبووان لەخۆناگرێت."

دۆناڵد ترەمپ لە شەڕی نێوان روسیا و ئۆكراینا نیگەرانە و ئەو ژمارە زۆرەی كوشتار بە ناپێویست ناودەبات.

لە كۆتایشدا ترەمپ نوسیویەتی: "ئەو جەنگە نەدەبوو رووبدات، ئەوە جەنگی بایدنە، نەك ترەمپ، من لێرەم بۆ ئەوەی ببینم بزانم دەتوان جەنگەكە رابگرم."

دواین پەرەسەندنەكانی نێوان ئەمەریكا و روسیا

ترەمپ بە تەواوەتی لە روسیا توڕەیە، تەنانەت، فەرمانیكردووە بە "بڵاوەپێكردنی دوو ژێر دەریایی ئەتۆمیی لە شوێنی گونجاو." ئەوەش دوای لێدوانی دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا.

دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تروس" بڵاویكردەوە: "فەرمانم كردووە بە بڵاوەپێكردنی دوو ژێردەریایی ئەتۆمیی لە شوێنی گونجاو".

ترەمپ دەشڵێت: "لەسەر بنەمای لێدوانە بێزاركەرەكانی دیمیتری میدڤیدیڤ سەرۆكی پێشووی روسیا كە ئێستا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی روسیایە، فەرمانم كردووە كە دوو ژێردەریایی ئەتۆمیی لە ناوچەی گونجاو بڵاوبكرێنەوە، وەك خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگەری ئەوەی ئەو لێدوانانە ئاژاوەگێڕی بن و زیاتر بن لە قسەیەك".

پێشتر دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی روسیا رایگەیاندبوو:"پێویستە ترەمپ ئەوە بزانێت روسیا نە ئیسرائیلە نە ئێران، زمانی هۆشداری وەك هەنگاوێكە بەرەو جەنگ".

وتەكانی میدڤیدیڤ وەك وەڵامێك بوو بۆ لێدوانی ترەمپ، سەبارەت بەو وادەیەی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەنێوان روسیا و ئۆكراینا بە ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیای دابوو.

میدڤیدیڤ لەدرێژەدا لە تۆڕی "ئێكس" نوسیبووی "ترەمپ یاری هۆشداری لەگەڵ روسیا دەكات، 50 رۆژ یاخود 10 رۆژ، پێویستە دوو شت بزانێت، یەكەم روسیا، ئیسرائیل نییە، تەنانەت ئێرانیش نییە، دووەم هەر ئاگاداركردنەوەیەكی نوێ وەك هەڕەشە و هەنگاوێك بۆ جەنگ لێكدەدرێتەوە، لەنێوان روسیا و ئۆكراینا نا، بەڵكو لەگەڵ وڵاتەكەی ترەمپ".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی