بەرهەمهێنانى نەوت لە دوو کێڵگەى هەرێمى کوردستان دەستیپێکردەوە

#نەوت#هەرێمى کوردستان
3 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 3 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە کێڵگەى ئەتروش کە هیچ زیانێک بەر کێڵگەکە نەکەوتووە، بەهەمان ئاستى پێشوو بەرهەمهێنان دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە کێڵگەى سەرسەنگ بەهۆى ئەو زیانەى بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە بەریکەوتووە، بە نیوەى ئاستى پێشوو بەرهەمهێنان دەستیپێکردووەتەوە.
Primary Asset

سبەى

بەرهەمهێنانى نەوت لەهەردوو کێڵگەى ئەتروش و سەرسەنگ لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکردەوە، کە مانگى رابردوو بە درۆن هێرشیان کرایەسەر.

کۆمپانیاى شاماران کە لەو دوو کێڵگەیە نەوتییە کاردەکات لەسەر پێگەى فەرمى خۆى رایگەیاند، دواى راوێژکردن لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرهەمهێنانى نەوت لەو دوو کێڵگەیە دەستیپێکردووەتەوە،

دەشڵێت لە کێڵگەى ئەتروش کە هیچ زیانێک بەر کێڵگەکە نەکەوتووە، بەهەمان ئاستى پێشوو بەرهەمهێنان دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە کێڵگەى سەرسەنگ بەهۆى ئەو زیانەى بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە بەریکەوتووە، بە نیوەى ئاستى پێشوو بەرهەمهێنان دەستیپێکردووەتەوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەشکردووە، 10.6 ملیۆن دۆلارى قەرزەکانیان پێدراوە و لە ئێستادا ئەو قەرزەى ماوە بڕەکەى 143.8 ملیۆن دۆلارە,

کۆمپانیاى شاماران هاوبەشى کۆمپانیاى ئێچ کەى ئێنى ئەمەریکییە لەو دوو کێڵگەیە، خاوەنى 50%ى پشکەکانى کێڵگەى ئەتروش و 18%ى کێڵگەى سەرسەنگە.

لە كۆتایی مانگی رابردووەوە، زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان كە بەشی زۆریان كێڵگە نەوتییەكانیان كردە ئامانج سەرجەم هێرشەكانیش لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراون.

هێرشەكان، كێڵگەكانی نەوتی خورمەڵە، تاوكێ، پیشخابور و سەرسەنگ و عەین سوفنا و كێڵگەكانی دیكەیان بە ئامانج گرتووە، بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە نزیكەی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمبووەتەوە.

Primary Asset

کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ: کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی HKN Energy بەڕێوەدەبرێت و دەکەوێتە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک. کە تواناى بەرهەمهێنانی 30 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ئەم دامەزراوەیە لەلایەن یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە ئامانج گیرا کە بەر دامەزراوەیەکی کۆگاکردن کەوت.

هێرشەکە بۆ سەر سەرسەنگ تەنها چەند کاتژمێرێک پێش رێککەوتنەکەى کۆمپانیای HKN Energy لەگەڵ حکومەتی عێراق روویدابۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی دیکە لە ناوچە جێناکۆکەکان .

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی