سبەی
رێگاکانی سپیکردنەوەی دەموچاو، بەتایبەتی لەلایەن ژنان زۆرترین گەڕانی بەدوادا کراوە، بەڵام بە پێی ئەزموونی ئەو کەسانەی بەکاریانهێناوە، دو تێکەڵەی هەرزان و سادە دەتوانن ئەو خواستەی ژنان جێبەجێبکەن.
رێگای یەکەم
-کەوچکێک شیری وشک یان شیری شل
-کەوچکێکی بچووک زەردەچەوە
-کەوچکێکی بچوک ئارد
پێکهاتەکان لەگەڵ رێژەیەکی گونجاو لە ئاو تێکەڵ بکرێن و دواتر بدرێت لەدەموچاو، ماوەی 15 خولەک بمێننێتەوە، ئینجا بشۆردرێت.
لە ماوەی هەفتەیەکدا یەک بۆ دوو جار بەکاربهێنرێت و لە یەکەم بەکارهێنانیشەوە ئەنجامەکانی دەبینرێت.
رێگای دووەم
-کەوچێکی گەورە کەرە
-کەوچێکی گەورە نیشاستە
-نیو کەوچک ئاوی لیمۆ
سەرەتا پێکهاتەکان تێکەڵاو بکرێت تاکو دەبێت بەهەویرێکی نەرم.
دواتر بۆ ماوەی 15 خولەک بدرێت لەدەموچاو، ئینجا بەئاو پاک بکرێتەوە و پاشماوەی تێکەڵەکە بەتەواوەتی لێبکرێتەوە.