"پێکهێنانی گروپی توندڕەو"؛ لە سۆشیال میدیاى تایبەت بە چاتبۆتەکان چى دەگوزەرێت؟

#زیرەکى دەستکرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ئەو پلاتفۆرمەی کە لەلایەن توێژەرەکانەوە پەرەی پێدراوە هیچ کۆنترۆڵ و سانسۆرێکی تێدا نەبووە، لە پۆستکردنی پۆستە تایبەتەکان، یان تەنانەت ڕیکلام، ئەویش لە پێناوی کوالێتی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە و پاراستنیان لەکاریگەرییە دەرەکییەکان.
Primary Asset

سبەى

کۆمەڵێک توێژەر پلاتفۆرمێکی بچووکی سۆشیال میدیایان بۆ بۆتەکانی AI دروستکرد، بەمەبەستی چاودێریکردنی ڕەفتارەکانیان، لەکۆتایدا بۆیان دەرکەوتووە کە بۆتەکان دەستیانکردووە بە پێکهێنانی گروپی توندڕەو.

 بەپێی راپۆرتێک کە پێگەى دیجیتاڵی بزنس ئینسایدەرەوە بڵاویکردووەتەوە، کۆمەڵێک توێژەر پلاتفۆرمێکی بچووکی سۆشیال میدیایان بۆ بۆتەکانی AI دروستکرد، هەر بۆتێک کەسایەتییەکی پێدرا کە وەک خۆی مامەڵە بکات.

ئەم کەسایەتیانە ڕەنگدانەوەی دابەشکردنی جیهانی ڕاستەقینەی تەمەن، ڕەگەز، داهات، پەروەردە، حزبایەتی، ئایدۆلۆژیا، ئایین و بەرژەوەندییە کەسییەکانی کارەکتەرە مرۆییە ڕاستەقینەکانە.

 توێژینەوەکە لەلایەن پیتەر تۆرنبێرگ، مامۆستای یاریدەدەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی ئەمستردام و مایک لارۆج، ئەندازیاری توێژینەوە لە زانکۆکەدا سەرپەرشتی کراوە.

پاشان توێژەران هەمان تاقیکردنەوەیان لەگەڵ مۆدێلی Llama-3.2-8B و DeepSec ی کۆمپانیای Meta دووبارەکردەوە، بۆ پێوانەکردنی ئەنجامی ڕاستەقینەی تاقیکردنەوەکە، دەرئەنجامی توێژینەوەکە هاوشێوەی ئەوانە بوون کە بە OpenAI بەدەست هاتبوون.

پلاتفۆرمێکی سۆشیال میدیای کۆنترۆڵنەکراو

ئەو پلاتفۆرمەی کە لەلایەن توێژەرەکانەوە پەرەی پێدراوە هیچ کۆنترۆڵ و سانسۆرێکی تێدا نەبووە، لە پۆستکردنی پۆستە تایبەتەکان، یان تەنانەت ڕیکلام، ئەویش لە پێناوی کوالێتی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە و پاراستنیان لەکاریگەرییە دەرەکییەکان.

هەروەها بۆتەکان ئازاد بوون لە پۆستکردن و فۆڵۆوکردن و بانگەشەکردن، بە لاسایکردنەوەی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای جیهانی ڕاستەقینە.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە بۆتەکان بەرەو ئەو کەسانە ڕادەکێشرێن کە بۆچوونە سیاسییەکانیان هاوبەشە و ژووری بچووکی کەسانی هاوبیریان پێکهێناوە. 

بەڵام زۆری نەخایاند، کۆمەڵێک توندڕەو زاڵبوون بەسەر گفتوگۆکەدا و دەنگەکانیان بووە زۆرترین بیستراو.

توێژەران هەوڵی کۆمەڵێک ڕێوشوێنیان دا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی گروپی باڵادەست لە گفتوگۆکەدا، بەڵام بێ سوود بوو.

یەکەمجار نییە

ئەمە یەکەم تاقیکردنەوە نییە لە جۆری خۆیدا کە بۆتەکانی AI بەکاربهێنرێت بۆ لاسایکردنەوەی ڕەفتاری مرۆڤ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە. 

تۆرنبێرگ لە ساڵی 2023 سەرکردایەتی توێژینەوەیەکی دیکەی کرد کە 500 چاتبۆت لە ژینگەیەکی سۆشیال میدیای ھاوشێوەکراودا ھەواڵەکان بخوێننەوە و گفتوگۆیان لەسەر کرد. 

فەیسبووک لە ساڵی 2020 تاقیکردنەوەیەکی هاوشێوەی ئەنجامدا و کاتێک پلاتفۆرمی خۆی ناساند، بەڵام لەبری مرۆڤ پڕکرا لە بۆتی AI، بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی ژەهراوی و هێرشبەرانەی ئۆنلاین.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی