باخچەلی: تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پەیوەست بە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە تەواو دەبن

#پەکەکە#چەکدانان#تورکیا#باخچەلی
3 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 3 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەبارەی هۆکاری سوتاندنی چەکەکان لەلایەن یەکەم گروپی گەریلاکانی پەکەکە، دەڵێت: "شاردنەوە و ژێرخاکستنی چەک بەو واتایە دێت کە دەتواندرێت جارێکی دیکە دەربهێندرێنەوە و بەکار بهێندرێن، بەڵام سوتاندنی چەک بەو واتایە دێت جارێکی دیکە دەستی بۆ نابرێتەوە".
Primary Asset

سبەی

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەبارەی هۆکاری سوتاندنی چەکەکان لەلایەن یەکەم گروپی گەریلاکانی پەکەکە، دەڵێت: "شاردنەوە و ژێرخاکستنی چەک بەو واتایە دێت کە دەتواندرێت جارێکی دیکە دەربهێندرێنەوە و بەکار بهێندرێن، بەڵام سوتاندنی چەک بەو واتایە دێت جارێکی دیکە دەستی بۆ نابرێتەوە".

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی TV100 باخچەلی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەوە دوا.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند: دەیانەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پەیوەست بەو پرۆسەیەی بۆ چەکدانانی پەکەکە دەستی پێ کردووە، تەواو بکرێن و پشتگری زۆربەی پارتە سیاسییەکانی تورکیایش بۆ ئەو لیژنەیەی لە پەرلەمان پێکهێندراوە بە گرنگ دەزانێت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

باخچەلی سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی پابەندبوونی تەواوەتیی پەکەکە بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، دەرگایان بۆ پێشهاتە ئەرێنییەکان کردووەتەوە. 

سەرۆکی مەهەپە جەختی لەوە کردەوە "ئاشتی باڵندەیەکی یەک باڵ نییە" و لەبارەی سوتاندنی چەکەکانیش لە لایەن یەکەم گروپی گەریلاکانەوە لە ئەشکەوتی جاسەنە لە (11ـی تەمموزی 2025) لەبری شاردنەوە و ژێرخاکستنیان دەڵێت: "شاردنەوە و ژێرخاکستنی چەک بەو واتایە دێت کە دەتواندرێت جارێکی دیکە دەربهێندرێنەوە و بەکار بهێندرێن، بەڵام سوتاندنی چەک بەو واتایە دێت جارێکی دیکە دەستی بۆ نابرێتەوە".

باخچەلی لەلایەکەوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر تاکێک بەشێکی دانەبڕاوە لە گەلی تورک، لە لایەکی دیکەیشەوە ئاماژە بەوە دەدات وەک مەهەپە سەرڕاستانە بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەن بۆ هێنانەدی ئاشتی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی