سبەی
یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەدوای جێنشینی کاپتنی یانەکەیدا دەگەڕێت و چاوی لەسەر یاریزانێکی لاوی 18 ساڵی ئیتاڵییە.
یانە ئینگلیزییەکە بە سەرکردایەتی ئارنی سلۆتی راهێنەری هۆڵەندیی بەوپەڕی توایانەوە هەوڵی ئەنجامدانی گرێبەستێک دەدات لە میرکاتۆی هاوینەدا بۆ هێنانی یاریزانێکی لاوی هێڵی بەرگری وەک جێگرەوەی ڤیرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی کاپینی یانەکەی.
لە یەکەم ساڵی راهێنەرێتیدا، سلوت توانای خولی ئینگلیزی 2024-2025 بەدەستبهێنێت و چاوی لەوەیە بەردەوامیی بەو سەرکەوتنەی بدات و ناسناوی دیکەی ئینگلیزی و ئەوروپی زیاتر بەدەستبهێنێت.
لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا تائێستا لیڤەرپول بە بەهای 270 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی گرێبەستی لەگەڵ 7 یاریزانی پیشەگەر ئەنجامداوە، ئەوانیش فلۆریان ڤیرتز، هۆگۆ ئیکیتیکی، میلۆس کیرکیز، ئارمین بیچی، فریدی وودمان و وێڵ رایت.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، لیڤەرپول ئەوپەڕی هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی جیڤانی لیۆنی تەمەن 18 ساڵی بەرگریکاری یانەی پارمای ئیتاڵی بباتە ریزەکانییەوە، وەک بەرگریکاری داهاتوو و جێگرەوەی ڤان دایکی کاپتنی یانەکە.
بۆ بەهێزکردنی زیاتری ریزەکانی چاوی لەسەر لیۆنییە، کە ساڵی 2024 بە گرێبەستێک لە ریزی یانەی سامپەدۆریاوە چووە ریزی پارما، ئەوەش دوای دەرکەوتنی لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا کە لە 17 یاریدا بەشداریی کرد ئاستێکی بەرزی نیشاندا.