زیرەکی دەستکرد لە عێراق؛ یاریزانێکى نوێ لە بازاڕى کار خۆى دەسەپێنێت

#عێراق#زیرەکی دەستکرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • عەلی حسێن وەک کەسێک کە زیاتر لە حەوت ساڵە لە بواری دیزایندا کاردەکات دەڵێت، تێبینی کردووە کە چۆن کۆمپانیاکان دەستیان کردووە بە پشت بەستن بە ئامرازەکانی AI بۆ دروستکردنی دیزاین بە خێرایی و بە تێچووی کەمتر، ئەمەش ڕۆڵی دیزاینەری مرۆیی کەمدەکاتەوە.
Primary Asset

سبەى

زیرەکی دەستکرد چیتر چەمکێکی ئایندەیی نییە لە عێراقدا، لە ئێستادا وردەکارییەکانی ژیانی پیشەیی ڕۆژانە دەگرێتەوە، خۆی وەک یاریزانێکی نوێ دەسەپێنێت کە نەخشەی کار و لێهاتوویی و دەرفەتەکان لە قاڵب دەداتەوە، لە کاتێکدا وەک ئامرازێک بۆ گەشەپێدانی دیجیتاڵی سەیر دەکرێت، بەڵام نیگەرانی ڕاستەقینە بۆ پیشەوەران لە زۆرێک لە کەرتەکاندا دەوروژێنێت، لە گرافیک دیزاینەوە تا وەرگێڕان، میدیا و پەروەردە.

کار لە مەترسیدایە

عەلی حسێن، گرافیک دیزاینەر کە ماوەی حەوت ساڵە بە شێوەیەکی ئازاد کاردەکات، نیگەرانی خۆی لە فراوانکردنی بێ ڕێکوپێکی ئەم تەکنەلۆژیایە لە بوارەکەی خۆی و بوارەکانی دیکەدا دەربڕی.

عەلی حسێن بە رۆژنامەى مەداى عێراقى وتووە؛ وەک کەسێک کە زیاتر لە حەوت ساڵە لە بواری دیزایندا کاردەکات، تێبینی کردووە کە چۆن کۆمپانیاکان دەستیان کردووە بە پشت بەستن بە ئامرازەکانی AI بۆ دروستکردنی دیزاین بە خێرایی و بە تێچووی کەمتر، ئەمەش ڕۆڵی دیزاینەری مرۆیی کەمدەکاتەوە.

هاوکات وێڕای داننان بە توانای AI بۆ ئەنجامدانی هەندێک ئەرکی دیزاین بە شێوەیەکی کارا، بەڵام دیزاین تەنها ئامرازێک نییە بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی سەرنجڕاکێش، بەڵکو ئامرازێکە بۆ دەربڕین کە پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵە لە چوارچێوەی کولتووری و ئامانجی پەیامەکە و سروشتی بینەر، ئەمانە ڕەهەندگەلێکن کە ئامێرێک ناتوانێت وەک مرۆڤ لێی تێبگات.

ڕۆڵی AI لە بازاڕی کاری عێراق

عوسمان عەباس پسپۆڕی زیرەکی دەستکرد دووپاتیدەکاتەوە؛ تەکنۆلۆژیای مۆدێرن و زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی زیاتر دەگێڕن لە داڕشتنی داهاتووی بازاڕی کار لە عێراقدا. 

وتیشى زیادبوونی پشتبەستن بە ئۆتۆماتیکیکردن و دیجیتاڵکردن، بووەتە هۆی دابەزینی بەشێک لە هەلی کارە تەقلیدییەکان لە عێراق بەتایبەتی لە کەرتە پیشەسازییەکان.

ئەو پسپۆرە باس لەوە دەکات؛ پێویستبوون بە کارامەیی دیجیتاڵی، یان زیادبوونی خواست لەسەر لێهاتووییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق بۆ  40% بەرزبۆتەوە.

دەشڵێت، زیرەکی دەستکرد بووەتە سەکۆیەک بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی تەکنەلۆژیای داهێنەرانە، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی، ئەمەش مەودای هەلی کار فراوانتر دەکات و ئابووری دیجیتاڵی بەهێز دەکات".

لای خۆیەوە مستەفا موسەوی شارەزای ئاسایشی ئەلیکترۆنی رایگەیاند، زیرەکی دەستکرد چیتر تەنها پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژی تێپەڕ نییە، بەڵکو سیستەمێکی یەکگرتووە کە لە لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانە و بوارەکانی کارکردندا بە توندی ئامادەیە. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی