توێژینەوەیەکى نوێ: بەکارهێنانى 16 ماددەى رۆژانە هۆکارن بۆ لەدایکبوونی منداڵی ئۆتیزم

#ئۆتیزم
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری International Journal of Hygiene and Environmental Health  بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە 16 مادەی کیمیایی کە بەئاسانی بەردەستە و رۆژانە بەکاریان دەهێنین، وەکو پاککەرەوەکان بەگشتی، شامپۆی شتنی ئۆتۆمبێل، دەرمانە جۆراوجۆرەکان، پلاستیک، هۆکارن بۆ لەدایکبوونی منداڵی ئۆتیزم، لە کاتێکدا ئەگەر ماوەی سێ مانگ پێش بەراوری سکپڕی و لەکاتی سکپڕی لەلایەن دایک و باوکەوە رۆژانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، یان بەرێژەیەکی زۆر هەڵبمژرێن.
Primary Asset

سبەى

هەڵمژینی 16 ماددەى کیمیایی رۆژانە لەلایەن دایکان و باوکانەوە، بە هۆکارێکی لە دایکبوونی منداڵی ئۆتیزم دادەنرێت، ئەوەش بەپێی ئەنجامى توێژینەوەیەکى نوێ.

توێژینەوەکە کە لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە، باوکان و دایکان بە هۆکارێکی لە دایکبوونی منداڵی ئۆتیزم ناودەبات، بەجۆرێک لە پێش سێ مانگ لە بەرواری سکپڕی و لەکاتی سکپڕیدا، مامەڵەکردنی دایک و باوک، یان هەڵمژینی چەند پێکهاتەیەکی جیاوازی مادەی کیمیایی، مەترسییەکانی لەدایکبوونی منداڵی ئۆتیزم زیادەکات.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری International Journal of Hygiene and Environmental Health  بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە 16 مادەی کیمیایی کە بەئاسانی بەردەستە و رۆژانە بەکاریان دەهێنین، وەکو پاککەرەوەکان بەگشتی، شامپۆی شتنی ئۆتۆمبێل، دەرمانە جۆراوجۆرەکان، پلاستیک، هۆکارن بۆ لەدایکبوونی منداڵی ئۆتیزم، لە کاتێکدا ئەگەر ماوەی سێ مانگ پێش بەراوری سکپڕی و لەکاتی سکپڕی لەلایەن دایک و باوکەوە رۆژانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، یان بەرێژەیەکی زۆر هەڵبمژرێن.

لە بەشێکی توێژینەوەکەدا بەتایبەتی باسی لە مەترسی پاککەرەوەکان کراوە، بەو پێیەی مادەی ئۆکسیدی ئیسیلین لە پێکهاتەکەیدایە، ئەو مادەیەش زیان بە کۆئەندامی دەماری منداڵ دەگەیەنێت و دەکەوێتە ژێر مەترسی توشبوون بە ئۆتیزم.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە چەند دامەزراوەیەکی دیکەی جیهانی دوپاتکراوەتەوە و ئامۆژگاری نەک دایکان، بەڵکو باوکانیشی کردووە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لە دایکبوونی منداڵی ئۆتیزم، پێش سکپڕی بە سێ مانگ و لە کاتی سکپڕیدا لە مادە کیمیاییەکان دوربکەونەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی