زیرەکیی دەستکرد پاڵەوانی داهاتووی لالیگا ئاشکرا دەکات

#لالیگا#پاڵەوان#ئیسپانیا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەهۆی ئەوەی رۆبۆتی زیرەکیی دەستکرد، هیچ هەست و سۆز و لایەنگرییەکی نییە، شارەزایانی بواری وەرزش پەنای بۆ دەبەن بۆ ئەوەی پێشبنییە وەرزشییەکانانیان بۆ بکات و لەسەر بنەمای داتا و زانیاریی شیکارییان بۆ بکات.
Primary Asset

سبەی

بەهۆی ئەوەی رۆبۆتی زیرەکیی دەستکرد، هیچ هەست و سۆز و لایەنگرییەکی نییە، شارەزایانی بواری وەرزش پەنای بۆ دەبەن بۆ ئەوەی پێشبنییە وەرزشییەکانانیان بۆ بکات و لەسەر بنەمای داتا و زانیاریی شیکارییان بۆ بکات.

پێشئەوەی پرسیار لە زیرەکیی دەستکرد بکرێت، پرسیار لە ژمارەیەکی زۆر لە هاندەر و وەرزشدۆست و وەرزشکاران کرا سەبارەت بە پیشبنییەکانیان بۆ براوەی وەرزی نوێی لالیگای ئیسپانی، دەرکەوت بەشێکی زۆر زانیارییەکان و پێشبنییەکان سۆزدارانە و لایەنگرانەیە، دواتر هەمان پرسی لە چاتبوونی زیرەکیی دەستکرد کرا.

تۆڕی ئۆپتا کە یەکێکە لە ناوەندە گەورەکانی وەرزش و سەرچاوەی سەرەکیی ئامار و داتاکانی تۆپی پێیە، پشتبەستن بە داتا و زانیارییەکانی لە رێگەی هاوتاکردنی ئەنجامی 10 هەزار تاقیکردنەوە لە رێگەی زیرەکیی دەستکردەوە گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە بەرشەلۆنە بە پلەی یەکەم و بە رێژەی 46.5% چانسی بردنەوەی جامی لالیگای ئیسپانیای هەیە، ریاڵ مەدرید بەپلەی دووەم و بەرێژەی 32.1% چانسی بردنەوە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە رێژەی 11.7% چانسی بردنەوەی خولی یانەکانی ئیسپانیای بۆ وەرزی 2025-2026 هەیە.

هەروەک پێشبینی ئەوەکراوە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ جامەکە دەباتەوە، ریاڵ مەدرید 78 خاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید 70 بەدەستدەهێنن.

زیرەکیی دەستکرد دەڵێت: بەرشەلۆنە کە پێشتر 28 جار جامەکەی بەرزکردوەتەوە، بە سەرکردایەتی هانز فلیکی راهێنەر و یاریزانانی لاوی وەک لامین یامال و گاڤی و یاریزانانی بە ئەزموونی وەک لیڤاندۆڤسکی و رافینیا و پاڵپشتیی یاریزانی نوێی یانەکە راشفۆرد چانسی بردنەوەی زیاتری نازناوەکەی هەیە.

لەبەرامبەردا یانەی ریاڵ مەدرید بە سەرکردایەتی چاپی ئەلۆنسۆ و پشتبەستن بە یاریزانە بە تواناکانی یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوە بەهێزەکانی بردنەوەی ئەم خولەی لالیگای ئیسپانی، بەتایبەتی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو ناسناوەکەی لەدەستدا.

لە کۆتاییدا تۆڕی ئۆپتا ئاماژەی بەوەکردووە پێشبینی دەکرێت رکابەریی بەهێز لەنێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی رکابەری سەرسەختیدا بێت، زۆرترین پێشبینی بۆ یانە کەتەلۆنییەکەیە، بەڵام بەهێزی یانەی شاهانەش نابێت نادیدە بگیرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی دوو یانەکە و بەرکەوتنیان بە یانە رکابەرەکانی خولی لالیگای ئیسپانی لە کۆتاییدا بڕیار دەدات کێ جامەکە بەرز دەکاتەوە.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی