زانست پشتڕاستیدەکاتەوە؛ بە گۆڕانکاری سادە لە خۆراکدا بەتەندروستی بژی

#کۆلیسترۆڵ#کێشەکانی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • سارا پێری (پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لە کۆلێژی کینگز- لەندەن)، ئامۆژگاری کاریگەرانەی پێشکەش کردووە، بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە ماوەی 10 ڕۆژدا، جەختی لەوە کردۆتەوە، گۆڕانکاری سادە لە خۆراکدا دەتوانێت جیاوازی دروست بکات.
Primary Asset

سبەی

بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بووەتە جێگەی نیگەرانی زۆر کەس، بەهۆی پەیوەندیی بە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە، پرۆفیسۆرێکی زانستە خۆراکییەکانیش دەڵێت، گۆڕینی چەورییە زیانبەخشەکان، بە سەرچاوەی تەندروست، دەتوانێت بە خێرایی ئاستی کۆلیسترۆڵی LDL بە ڕێژەی 10% دابەزێنێت.

سارا پێری (پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لە کۆلێژی کینگز- لەندەن)، ئامۆژگاری کاریگەرانەی پێشکەش کردووە، بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە ماوەی 10 ڕۆژدا، جەختی لەوە کردۆتەوە، گۆڕانکاری سادە لە خۆراکدا دەتوانێت جیاوازی دروست بکات.

نا بۆ رێجیمەکانی کەم چەوری

پێری هۆشداریداوە لە پەیڕەوکردنی رێجیمێکی توندی کەم چەوری، ئەو دەڵێت پێویستە گرنگی بە کوالیتی چەورییەکان بدرێت، نەک تەنها بڕی چەورییەکان.

بەرزی کۆلیسترۆڵ دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی دڵ، بەڵام گۆڕینی چەورییە زیانبەخشەکان بە سەرچاوەی تەندروست، دەتوانێت بە خێرایی ئاستی کۆلیسترۆڵی  LDL(چەوری زیانبەخش) بە ڕێژەی 10% دابەزێنێت.

دەتوانرێت کۆلیسترۆڵ بە ڕێژەی 5 بۆ 10% کەمبکرێتەوە

سەبارەت بە پێشنیازییە خۆراکیییەکان، پزیشکە پسپۆرە خۆراکیەکە ڕوونیکردۆتەوە، (چەرەسات بەگشی) لە گرنگترین گۆڕانکارییە خۆراکییەکانن، چونکە یارمەتیدەرن لە تێکەڵکردنی ترشە چەورییە فرە نەتێرەکان بۆ ناو خۆراکەکان، کە بە شێوەیەکی بەرچاو کۆلیسترۆڵی LDL کەمدەکاتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە زیادکردنی گوێز بۆ خۆراک، دەتوانرێت کۆلیسترۆڵ بە ڕێژەی 5 بۆ 10% کەمبکرێتەوە، لە ئەنجامی گۆڕینی چەورییە ناتەندروستەکان بە چەورییە تەندروستەکان".

هاوکات هۆشداریدا لە زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سور ( دەوڵەمەندە بە چەوری تێر)، کە ئاستی کۆلیسترۆڵ بەرز دەکاتەوە، هەروەها بەرگری لە بەرهەمە شیرەمەنییەکان کرد، وەک پەنیر و ماست و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵ نییە.

لەگەڵ ئەوەدا ئامۆژگاری کەمکردنەوەی کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکراوەکانی کردووە، وەک برنجی سپی و نانی سپی و شەکر، چونکە لە جگەردا دەگۆڕدرێن بۆ چەوری سیانی، لە کاتێکدا ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکرێت. 

لەبەرانبەردا پێشنیازی کاربۆهیدراتی سروشتی لە دانەوێڵەی تەواو کردووە، چونکە بە سوودی دەزانێت بۆ تەندروستی دڵ، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی