ئیندۆنیزیا دورگەیەک بۆ لەخۆگرتنی پەنابەرانی غەززە ئامادە دەکات

#ئیندۆنیزیا#دوورگە#گالانگ#غەززە#پەنابەر
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە یادی 80 ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتەکەدا، حکومەتی ئیندۆنیزیا دوورگەیەک بۆ لەخۆگرتنی دانیشتوانی غەززە ئامادە دەکات، لەئێستاشدا زیاتر لە 2000 برینداری غەززە گواستراونەتەوە بۆ دوورگەکە و چارەسەر دەکرێن.
Primary Asset

سبەی

لە یادی 80 ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتەکەدا، حکومەتی ئیندۆنیزیا دوورگەیەک بۆ لەخۆگرتنی دانیشتوانی غەززە ئامادە دەکات، لەئێستاشدا زیاتر لە 2000 برینداری غەززە گواستراونەتەوە بۆ دوورگەکە و چارەسەر دەکرێن.

حەسەن ناسبی، سەرۆکی نوسینگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی ئیندۆنیزیا ئاشکرای کرد: دوورگەی گالانگ لە هەرێمی دوورگەکانی ریاو یەکێکە لەو ناوچانەی ئامادەکراوە بۆ لەخۆگرتنی پەنابەرانی کەرتی غەززەی فەلەستین.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، حکومەتی وڵاتەکەی پەیوەندی بە ژمارەیەک وڵاتەوە کردوە بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە، وەک جێبەجێکردنی ئەو پلانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ چارەسەری دۆخی مرۆیی غەززە پێشکەشی کردووە، یەکێک لەو وڵاتانەش ئیندۆنیزیایە.

بڵاوبونەوەی ئەو زانیارییانە لەکاتێکدایە، حکومەتی جاکارتا ئاماژەی بەوەکردووە کە وەرگرتنی پەنابەرانی غەززە کاتییە و تەنها بەمەبەستی چارەسەری خێرای بریندارەکانە تا ئەوکاتەی شەڕ لە غەززە بەردەوام بێت. لەبەرامبەردا چاودێران پێیانوایە هەرکەسێک لە غەززە دەربچێت، ئیسرائیل جارێکی تر رێگەین پێنادات بگەڕێنەوە.

لە گالانگ چارەسەر بریندارانی غەززە دەکرێت

لەئێستادا زیاتر لە 2000 برینداری کەرتی غەززە و ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەرە لە دوورگەی گالانگ چارەسەری تەندروستی وەردەگرن.

لە دوورگەکە باشترین چاودێری تەندروستی پێشکەشی ئەو کەسانە دەکرێت، تیمێکی شارەزا و پسپۆڕ و بە ئەزموون لە دوورگەکەن و وەک ناوەندێکی گەورەی لەخۆرگرتن و چاودێریی و چارەسەر کاردەکەن.

بۆچی دوورگەی گالانگ؟

دوورگەکە پێشتریش شوێنی لەخۆگرتنی بریندار و لێقەوماوان بووە، ساڵانی 1979 بۆ 1996 وەک کامپی پەنابەرانی ڤێتنامییەکان بەکارهێنراوە لەژێر چاودێریی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی قوتابخانە، نەخۆشخانە، پەرستگا و شوێنی چاودێری و چارەسەری تێدا دەستەبەرکراوە.

لە سەروبەندی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆناش، چارەسەری زیاتر لە 21 هەزار توشبووی کۆرۆنای کردووە و تا ساڵی 2022 وەک ناوەندی چارەسەری کۆڤید19 و پەتا گواستراوەکان بەکارهێنراوە.

سیوجیۆ نۆ، وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا لەبارەی هۆکاری دیاریکردنی دوورگەکەی بۆ لەخۆگرتنی پەنابەرانی کەرتی غەززە بۆ ئەوە گەڕاندەوە، گالانگ ژێرخانێکی گەورەی هەیە لە خۆگرتنی پەنابەرانی هەیە لە روی لۆجستی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە.

ئاشکرای کرد؛ پڕۆسەی لە خۆگرتنی پەنابەرانی غەززە لەسەر بڕیاری سەرۆکی وڵات بووە و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران خستویەتیەڕوو وەک لایەنێکی مرۆیی، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوەی لێنەدراوە.

دوورگەی گالانگ، دەکەوێتە دووری 33 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای پایتەختی هەرێمی دوورگەکانی ریاو، زیاتر وەک ناوچەی دابڕاو و کەرەنتینە و لەخۆگرتنی پەنابەران و چارەسەری نەخۆشی و درم و پەتاکان بەکاردەهێنرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی