چارەسەرەکانی نەزۆکی فراوان دەکات؛ بەتەکنەلۆجیای 3Dیەکەم گرتە ڤیدیۆیی کۆرپەلەی چێنراو بڵاوکرایەوە

#نەزۆکیی#کۆرپەلە#3D
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • توێژەرانی پەیمانگای ئەندازیاری زیندەیی کەتەلۆنیا (IBEC) لە ئیسپانیا ئەم ڤیدیۆ ناوازەیەیان بە هاوکاری نەخۆشخانەی زانکۆی دێکسۆس لە بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە، کە کۆرپەکانی بەخشیوە.
Primary Asset

سبەی

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا تیمێکی زانایان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە شێوەی سێ ڕەهەندی (3D) گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆرپەلەیەکی مرۆڤیان گرتووە کە لە منداڵدانی دەستکرددا دەچێندرێت.

توێژەرانی پەیمانگای ئەندازیاری زیندەیی کەتەلۆنیا (IBEC) لە ئیسپانیا ئەم ڤیدیۆ ناوازەیەیان بە هاوکاری نەخۆشخانەی زانکۆی دێکسۆس لە بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە، کە کۆرپەکانی بەخشیوە.

وردەکارییەکانی پرۆسەکە

ساموێل ئۆخۆسنێگرۆس، لێکۆڵەری سەرەکی لە گروپی ئەندازیاری بایۆلۆجی بۆ تەندروستی زاوزێ لە سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی تەندروستی زاوزێ (IBEC) و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، رایگەیاندووە کە گرنگی ئەم کارە لە ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی پرۆسەکەدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە تێبینیمان کرد کە کۆرپەی مرۆڤ کون دەکاتە ناو منداڵدان، چونکە کۆرپەکان دەبێت بە تەواوی لەگەڵ شانەکانی منداڵدان تێکەڵببن، هەرچەندە زانراوە کە زۆرێک لە خانمان تووشی ئازاری سک و خوێنبەربوونی سووک دەبن لە کاتی چاندندا، (چاندنی کۆرپەلە کاتێک ڕوودەدات کە هێلکەیەکی پیتێنراو بە ناوپۆشی منداڵدانەوە دەلکێت، لەدوای نزیکەی شەش بۆ دوانزە ڕۆژ دوای دروستبونی هێلکەوە).

توێژەران زانستێکیان پەرەپێداوە کە رێگە بە کۆرپەلە دەدات لە دەرەوەی منداڵدان لە ژێر بارودۆخێکی کۆنترۆڵکراودا بچێنرێت، (زانستەکە لەسەر بنەمای جێڵێکە کە بەشێکی لە کۆلاجین و شانەکانی منداڵدان دروستکراوە).

ئەگەری شکستهێنان

دواتر توێژەران تاقیکردنەوەیان لەسەر کۆرپەی مرۆڤ و مشک ئەنجامدا، بۆ بەراوردکردنی دوو پرۆسەی چاندنەکە، بۆیان دەرکەوت کە لە کاتێکدا کۆرپەی مشک بە ڕووی منداڵدانەوە دەلکێت، کۆرپەی مرۆڤ پێش ئەوەی لە ناوەوە بۆ دەرەوە گەشە بکات، بە تەواوی دەچێتە ناو شانەکانی منداڵدانەوە.

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە لە کاتی چاندندا کۆرپەی مرۆڤ ئەنزیمێک دەردەدات کە شانەکانی دەوروبەری دەشکێنێت.

شکستی چاندن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەزۆکی، کە نزیکەی 60%ی لەبارچوونەکان پێکدەهێنێت، توێژەران بڕوایان وایە، ئەم توێژینەوەیە بەشدارە لە تێگەیشتنێکی باشتر لە چاندن، دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر رێژەی منداڵبوون هەبێت.

دۆزینەوەکانی توێژینەوەکە تێگەیشتنی زانایان فراوان دەکات، رەنگە لەداهاتوودا لەوە تێبگەن بۆچی ئەم پرۆسەیە زۆرجار شکست دەهێنێت و یارمەتی ئەو تاکانە بدەن کە لەگەڵ نەزۆکی و لەبارچووندا کێشەیان هەیە.

دەستکەوتێکی گەورە

ئیمی سپارکس، بەڕێوەبەری تاقیگەی پیتاندنی ئینڤیترۆ و تەکنەلۆژیای زاوزێ لە زانکۆی ئایۆوا و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ پزیشکی زاوزێ دەڵێت: "ئەمە کارێکی سەرسوڕهێنەرە، دەستکەوتێکی گەورەیە".

ماگدالینا زێرنیکا گۆتز، کە لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای کالیفۆرنیا لێکۆڵینەوە لە کۆرپەی مرۆڤ دەکات، هاوڕایە و دەڵێت: "زۆر دڵخۆشم بە بینینی ئەم توێژینەوەیە". "بەڕاستی هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو هەڵدانەوەی یەکێک لە نهێنییەکانی گەشەسەندنی مرۆڤ. شتێکی خەیاڵییە."

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی