خەمۆکیی
سبەی
نیشانەکانی (بێزاری)، بریتین لە کشانەوەی کۆمەڵایەتی (دورکەوتنە لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان) و نەبوونی چێژ لە چالاکییەکانی ڕۆژانەدا.
هەر کەسێک ئەگەری هەیە حەز یان خولیای بۆ چالاکییەک لەدەست بدات، کە ڕۆژێک چێژی لێ وەرگرتووە، بەڵام ئەگەر بگاتە "نەمانی چێروەرگرتن"، یان کەمبوونەوەی ئارەزووی ئەو چالاکییانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی چێژیان لێ وەردەگرێت، ئەوا دەبێت بە خۆیدا بچێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کۆمپانیای (Healthline) بڵاوکراوەتەوە، ئەم حاڵەتە (نەمانی چێژوەرگرتن) بە نیشانەیەکی سەرەتایی نەخۆشی خەمۆکی گەورە دادەنرێت، یان لەوانەیە نیشانەی نەخۆشییەکانی تری تەندروستی دەروونیش بێت.
نەمانی چێژوەرگرتن
(نەمانی چێژوەرگرتن کە لە ڕووی زانستیەوە بە ( anhedoni) ناودەبرێت،بۆ خۆی نەخۆشی نییە، بەڵکو نیشانەیەکی سەرەتایی خەمۆکی و تێکچوونەکانی تری تەندروستی دەروونییە.
هۆکارەکانی تووشبوون بە ( anhedoni)
هۆکارە وردەکانی (بێزاری) بە باشی ئاشکرانەبووە، لەوانەیە بەهۆی کەمی ئاستی هەندێک گواستەرە دەمارییەکان، یان بەرزبوونەوەی ئاستی هەوکردن بێت، ئاستی نائاسایی ئەم گواستەرە دەماریانە، دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەو شتانە هەبێت کە مێشک بە چێژبەخشی دەزانێت، ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی زۆرجار بێهێزی نیشانەی نەخۆشییە هەوکردنەکانە یان حاڵەتەکانی پەیوەست بە زیادبوونی نیشانەکانی هەوکردن، وەک خەمۆکی.
نیشانەکانی نەخۆشی ( anhedoni)
هەرچەندە هەر ئەزموونێک لەگەڵ ئەنهێدۆنیا جیاوازە، بەڵام زۆرجار تێبینی ئەوە دەکرێت کە ئەو شتانەی کە ڕۆژێک چێژیان بۆ مرۆڤ هێناوە، ئیتر بەو شێوەیە نامێنن، لەوانەیە کەسێک تێبینی ئەوە بکات کە ئەو خولیایانەی کە پێشتر بۆ چەندین کاتژمێر داگیریان دەکرد، چیتر نابن، یان لەم دواییانەدا سەرقاڵی ئەو خولیایە نەبووە.
نیشانە ئەگەرییەکانی تری بێزاری بریتین لە:
• کشانەوەی کۆمەڵایەتی
• کەمبوونەوەی ئەو چێژەی کە لە چالاکییەکانی ڕۆژانەوە بەدەست دێت
• نەبوونی پەیوەندییەکان یان کشانەوە لە پەیوەندییەکان
• کەمبوونەوەی ئارەزووی خولیاکان
• کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی یان گرنگی نەدان بەجەستە
بەڵام شارەزایان جەخت لەسەر گرنگی جیاکردنەوەی بێزاری لە دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەکەنەوە، ( ترس لە کاردانەوە کۆمەڵایەتی و تایبەتییەکان).
ئەگەر کەسێک تووشی بێزاری بوو، لەوانەیە خۆی لە بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان بەدوور بگرێت، چونکە پێدەچێت هیچ پاداشتێک و ئامانجێک لە بەشداریکردندا نەبێت، یان پێشبینی کەمی چێژیان لێدەکات، بەڵام ئەگەر نیشانەکانی بێهێزی لەگەڵ بیرکردنەوەی خۆکوژی تێدا بوو، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە بکرێت.
هەروەها ( anhedoni) لە کەسانی تووشبوودا دەستنیشان کراوە کە:
تێکچوونی فشاری دەروونی دوای کارەسات.
ئازاری درێژخایەن یان نەخۆشی.
نەخۆشی پارکینسۆن.
تێکچوونی خواردن.
شێوازەکانی دەستنیشانکردن
( anhedoni) بۆ خۆی نەخۆشی نییە، بۆیە ناتوانرێت خۆت دەستنیشانی بکەیت، تەنها کەسانی پسپۆڕی پزیشکی دەتوانن نەخۆشی بێزاری دەستنیشان بکەن، چونکە رەنگە نیشانەی زۆرێک لە حاڵەتەکانی تەندروستی دەروونی بێت.
بەگشتی پزیشک پرسیار لەبارەی هەستی کەسەکە و باری دەروونی گشتی دەکات. هەروەها لەوانەیە پشکنینی جەستەیی ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ کێشەیەکی جەستەیی لە ڕەگی کێشەکەدایە یان نا.
سەرەڕای ئەوەش، پزیشک لەوانەیە نمونەی خوێن وەربگرێت، بۆ ئەوەی بزانێت کەمی ڤیتامینەکان، وەکو ڤیتامین D)) کە دەتوانێت بەشداربێت لە نیشانەکانی خەمۆکی.
شێوازەکانی چارەسەرکردن
یەکەم هەنگاو لە بەڕێوەبردنی نەخۆشی بێهێزی، بریتییە لە داوای یارمەتی لە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی، ئەگەر پزیشک هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبینی، لەوانەیە پێشنیازی بینینی:
پزیشکی دەروونی
پسپۆڕی دەروونناس
زۆرجار چارەسەری بێهێزی بە دیاریکردنی ئەو ئامرازانە دەستپێدەکات، کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە بەڕێوەبردنی ئەو حاڵەتەی تەندروستی دەروونی، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی نیشانەکان، دەرمان و چارەسەری دەروونی ستراتیژی بەڕێوەبردنی کاریگەرن، بەڵام چارەسەر نین.
چارەسەری دەروونی
زۆرجار، چارەسەری دەروونی و دەرمان پێکەوە بەکاردەهێنرێن بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی خەمۆکی و حاڵەتەکانی تری تەندروستی دەروونی.
هەندێک بژاردە کە ڕەنگە گونجاو بن بۆ بارودۆخی بنەڕەتی بریتین لە:
• چارەسەری قسەکردن: ئەمەش بریتییە لە قسەکردن لەگەڵ چارەسەرکەرێک سەبارەت بە هەستەکانیان، سترێسەکانیان و زۆر شتی تر.
چارەسەری ڕەفتاری: زۆرجار بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی خەمۆکی بەکاردێت، بریتییە لە گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوەی نەرێنی و گۆڕینی بە شێوازی ئەرێنی زیاتر.
چارەسەری تەزووی کارەبایی: ئەمەش یەکێکە لە چارەسەرە کاریگەرەکان بۆ خەمۆکی توند، کە بە دەرمان یان چارەسەرکردن ڕزگاری نەبووە.
هاندانی موگناتیسی لە ڕێگەی سەرەوە: هاندانی موگناتیسی لە ڕێگەی سەرەوە، تەزویەکی کارەبایی بچووک بەکاردەهێنرێت بۆ هاندانی خانە دەمارییەکان و پێویستی بە بێهۆشکردنی گشتی نییە.