ژنە چالاکوانێکی کورد، دوای 31 ساڵ زیندانیکردن لە تورکیا ئازاد کرا

#زیندانی هەتاهەتایی قورسکراو#تورکیا#پەکەکە#کورد#گولتەن ئاکگول
3 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 3 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • گولتەن ئاکگول کە یەکێکە لەو زیندانییانەی درێژترین ماوەی زیندانی لە تورکیادا بەسەر بردووە، دوای سالێک لە تەواوبوونی ماوەی حوکمدانی ئازاد کرا.
Primary Asset

سبەی

گولتەن ئاکگول کە یەکێکە لەو زیندانییانەی درێژترین ماوەی زیندانی لە تورکیادا بەسەر بردووە، دوای سالێک لە تەواوبوونی ماوەی حوکمدانی ئازاد کرا.

 ئاکگول کە لە 1972 لە شاری ئادانا لە دایک بووە و کوردە، لە ساڵی 1993 و لە تەمەنی 21 ساڵیدا لە مێرسین دەستگیر کرا.

 بە پاساوی "ئەندامبوون لە پەکەکە" و هەوڵدان بۆ "تێکدانی یەکپارچەیی تورکیا" دادگای ئاسایشی دەوڵەت بەپێی مادەی 125ـی یاسای سزاکان، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد.

دوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە تورکیا لە ساڵی 2002، سزاکەی ئەو گۆڕدرا بۆ "زیندانیکردنی هەتاهەتایی قورسکراو."

هەرچەند ڕوانگەی فەرمیی تورکیا ئەوەیە کە بە هۆی ئەوەی گولتەن ئاکگول بەشداری لە چالاکییەکانی پەکەکەدا کراوە، بەم جۆرە سزا دراوە. 

بەڵام پارێزەران و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو "زیندانی سیاسییە" و هیچ بەڵگەیەک نییە ناوبراو بەشداری لە هیچ جۆرە چالاکییەکی چەکداریدا کردبێت و ئەگەر دانیشی بەوەدا نابێت لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.

بۆچی ئازادکردنی ئەو ژنە کوردە ساڵێک دواخرا؟

هەرچەند دەبوو ساڵی ڕابردوو گولتەن ئاکگول ئازاد کرابووایە، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئامادە نەبوو واژوو لەسەر ئەو نووسراوە بکات کە بۆ پەشیمانبوونەوەی نووسراوە، دەستەی بەڕێوەبردن و چاودێریی زیندان دووجار ئازادکردنی ئەم ژنە کوردەی ڕەت کردەوە.

ئازادکردنی گولتەن ئاکگول دوای 31 ساڵ، جارێکی تر پرسیاری جددی لەسەر میکانیزمەکانی دادپەروەری و کاریگەریی بارودۆخی سیاسی لەسەر بڕیارەکانی دادگا لە تورکیادا دروست دەکات.

لە کاتی ئازادکردنیدا لە زیندانی شاکران بۆ ژنان لە ئیزمیر لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی دەم پارتی و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤەوە پێشوازی لێ کرا. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی