سبەی
بەستنی هەندێک خۆراک یارمەتیدەرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنیان، بەتایبەتی ئەوانەی نزیکن لە بەسەرچوونەوە، هەرچەندە زۆرجار بەرهەمە بەستووەکان خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە دەتوانێت لە خۆراکە فرێشەکان تەندروستتر بێت.
لە توێژینەوەیەکدا کە رێژەی خۆراکی خۆراکە بەستوەکانی، گەنمەشامی، برۆکلی، سپێناخ، توو و ماسی بەراورد دەکات، دەرکەوتووە کە رێژەی ڤیتامین لە بەرهەمە بەستووەکاندا "هاوشێوەی بەرهەمە تازەکان و هەندێکجاریش زیاترە".
توێژینەوە زانستییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە خواردنی ماسی بەستوو، مادەی خۆراکی بەرز دەکاتەوە و هەڵبژاردەیەکی سەلامەت و تەندروستە.
بەستنی ماسی یارمەتی پاراستنی ترشە چەورییە تەندروستەکان دەدات، وەک ئۆمێگا 3، بەو پێیەی زۆربەی ئۆمیگا 3 تەنانەت سێ مانگ دوای بەستن لە ڕووی خۆراکییەوە بەردەست دەمێنێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی زانستی "livestrong"، بەستنی ماسی بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر ناوەڕۆکی خۆراکی نییە، ئەمەش دۆخی پرۆتین و چەوری و ڤیتامینەکانی وەک A و D لە کاتی بەستندا جێگیر دەمێننەوە.
2- برۆکلی
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی خۆراکدا بڵاوکراوەتەوە، پێکهاتەی رووەکی دژە شێرپەنجەی سولفۆرافان(Sulforaphane) دەتوانرێت لە برۆکلی بەستوودا وەربگیرێتەوە، ئەلیزابێس جێفری، مامۆستای خۆراک لە زانکۆی ئیلینۆی دەڵێت: "خواردنی تەنها سێ بۆ پێنج ژەم برۆکلی لە هەفتەیەکدا بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەسوودە".
بە بەراورد لەگەڵ برۆکلی تازە، برۆکلی بەستوو زۆرجار بڕێکی زیاتر لە ڤیتامین (B2) لەخۆدەگرێت، کە ماددەیەکی خۆراکییە بۆ پشتگیریکردنی تەندروستی هەرس و کارکردنی مێشک.
3- سپێناخ
سپێناخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K و ڤیتامین C و کالیسیۆم و ترشی فۆلیک (کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاڵپشتیکردنی دابەشبوونی خانەکان و ڕێگریکردن لە کەموکوڕیەکانی لەدایکبوون لە کاتی دووگیانیدا).
بەڵام سپێناخی تازە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بەشێکی زۆربەی ماددە خۆراکییەکانی لەدەست دەدات ، کڕینی سپێناخی بەستوو بژاردەیەکی باشە، بەو پێیەی ڤیتامین سی و فۆلیک ئەسید بۆ ماوەیەکی درێژتر دەهێڵێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، سپێناخ ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک لە پلەی گەرمی ژووردا بمێنێتەوە، 100%ی ڤیتامین سی لەدەست دەدات، ئەگەر لە ساردکەرەوەدا بێت، 75% و ئەگەر بەستوو بێت تەنها 30% ڤیتامین سی لەدەست دەدات.
4- توو
توو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ، کە سوودی هەیە بۆ تەندروستی و تایبەتمەندی دژە هەوکردن. هەرچەندە بە درێژایی ساڵ بەردەست نین، بەڵام دەتوانرێت بەستوویی بکڕدرێت، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات 52 هەفتە لە ساڵێکدا دەستت بگات بە توو.
توو، ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەرە گرنگەکانی تێدایە، هەروەها "دڵ و دەمارەکان دەپارێزن و پەستانی خوێن و شەکرە دادەبەزێنن."
5- گەنمەشامی
کاتێک گەنمەشامی بەستوو دەبێت، سەوزەکە لە شیرینترین ئاستیدایە، “گەنمەشامی بەستوو ڤیتامین سی زیاتری تێدایە لە چاو گەنمەشامی تازە، گەنمەشامی شیرینی تازەش لە ماوەی 12 کاتژمێردا تا 50%ی ڕێژەی شەکرەکەی لەدەست دەدات، ئەمەش وایکردووە بەستن ببێتە بژاردەیەکی زۆر بە تامتر.