توێژینەوەیەکی نوێ؛ قەبارەی مل زۆر شت دەربارەی تەندروستی دڵ ئاشکرادەکات

#تەندروستی دڵ#مل
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەگوێرەی ڕۆژنامەی (Independiente)ی بەریتانی، توێژەران داتای نزیکەی چوار هەزار کەسیان پشکنیوە و دەوری ملیان پێوانە کردووە و باری تەندروستییان شیکردووەتەوە.
Primary Asset

سبەی

قەبارەی مل، زۆر شت دەربارەی تەندروستی دڵ ئاشکرا دەکات، دەتوانێت نیشاندەری تەندروستی بێت، ئەمەش پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و تەنانەت مردنیشەوە هەیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (Independiente)ی بەریتانی، توێژەران داتای نزیکەی چوار هەزار کەسیان پشکنیوە و دەوری ملیان پێوانە کردووە و باری تەندروستییان شیکردووەتەوە.

تیمەکە بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ملیان گەورەترە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاترە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە ئەو پیاوانەی ملیان (43 سم) یان زیاترە، هەروەها ئەو ژنانەی ملیان  (35 سم) یان زیاترە، رووبەڕووی مەترسی زیاتری نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە، بەراورد بەوانەی کە پێوانەکانیان بچووکترە.

تیمەکە پێیان وایە رەنگە ئەمە بۆ ئەو بیرۆکەیە بێت کە چەوری هەڵگیراو لە بەشی سەرەوەی لەش، چەوری زیاتر دەردەدات، ئەمەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر دڵ.

ئاماژەیان بەوە کردووە کە قەبارەی مل، دەتوانێت پێوەرێکی سادەی چەوری سەرەوەی جەستە بێت.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەستوری مل پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە، کە هەموو ئەمانە مەترسین بۆ سەر دڵ.

هەروەها دووپاتیان کردەوە کە گەورەتربوونی مل پەیوەستە بە زیادبوونی مەترسی توشبوون بە گرفتەکانی هەناسەدان لە خەودا.

لە توێژینەوەکەدا پێوانەی مل، بە پێوەرەکانی بارستەی جەستە و پێوانەکانی کەمەر و باڵا و کێشیان لەبەرچاو گیراوە.

نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکە لە گرنگترین ئاستەنگە تەندروستییەکانی سەدەی بیست و یەکەم، ساڵانە نزیکەی 17.9 ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ دەمرن، کە نزیکەی لەسەدا 32ی هەموو مردنە جیهانییەکان پێکدەهێنێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی