سبەی
ئایسکرێم خواردنێکی هاوینەیە، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی چەندین ئاڵۆزی تەندروستی بێزارکەر، کە پێویستی بە وەستاندنی تەواوەتی هەیە.
کاریگەرییەکانی خواردنی رۆژانەی ئایسکرێم چین؟
- خراپبوونی ددان؛ رۆژانە خواردنی ئایسکرێم رەنگە ئەگەری توشبوونت بە خراپبوونی ددان زیاد بکات، چونکە دەوڵەمەندە بە رێژەیەکی زۆر شەکر، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت، کە دوای خواردنی ئایسکرێم ددانەکانت بە باشی بشۆیت.
- تێکدانی خەوتن؛ ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوە دەریخستووە، کە خواردنی رۆژانەی ئایسکرێم، دەبێتە هۆی تێکدانی کوالێتی خەوتن، ئەویش بەهۆی زۆری رێژەی شەکر و چەوری تێر و کەمی ریشاڵی خۆراکی.
- زیادبوونی کێش؛ ئایسکرێم بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش بە ئاسانی و دروستبونی گرفت لە دابەزاندنی کێشی لەش، بۆیە دەبێت وریا بیت لە خواردنی بە رێژەیەکی مامناوەند و دوورکەوتنەوە لە خواردنی رۆژانەی ئایسکرێم.
- نەخۆشی دڵ؛ زۆر خواردنی شەکرە زیادکراوەکان، دەتوانێت کاریگەری نەرێنی زیاتر لەسەر تەندروستی دڵ هەبێت، بۆیە کۆمەڵەی دڵی ئەمەریکی پێشنیاری ئەوە دەکات کە شەکری زیادکراو سنووردار بکرێت، بەجۆرێک لە 6٪ کالۆری رۆژانە زیاتر نەبێت.
5- کێشەکانی کۆئەندامی هەرس؛ خواردنی رۆژانەی ئایسکرێم دەبێتە هۆی ئازاری گەدە و سکچوون و ئاوسانی سک و نیشانەکانی تری نائارامی ریخۆڵە، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە ئایسکرێم بخورێت.