دۆنارۆما
سبەی
جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی، وێستگەی نوێی یاریكردنی هەڵبژاردو هەنگاوەكانی بۆ پۆشینی درێسی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بڕیوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشكرایكردووە، مانچستەرسیتی بەڕێژەی 60% لە گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نزیكبۆتەوە.
رۆمانۆ ئاشكراشیكردووە، مانچستەرسیتی رێككەوتنی لەگەڵ دۆنارۆمادا كردووەو لەگەڵ پاڵەوانی فەرەنساش لە گفتوگۆی بەردەوامدایە، بۆ كۆتایی هێنان بە وردەكاری گرێبەستەكە.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەكە و سەرچاوەكانی دیكەی هەواڵ، پاریس سانجێرمان نرخی دۆنارۆمای لە نێوان 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە.
گۆڵپارێزە ئیتاڵییەكە كە وەرزی رابردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەدەستهێنا، بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو، نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاڵەوانی خولی فەرەنسا رەتكردەوە، ئەوەش وایكرد لە پەیوەندیكردن بە كەتیبەكەی پیپ گواردیۆلا نزیكیبكاتەوە.
دۆنارۆما لە ئێستادا یەكێكە لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهان و یاریكردنیشی لە ریزەكانی مانچستەرسیتی، هێزێكی زیاتر بەو یانەیە دەبەخشێت، كە دەیەوێت لەم وەرزەدا بەهێزتر بۆ ركابەریكردنی خولەكان، بەتایبەتی خولی ئینگلتەراو چامپیۆنس لیگ بگەڕێتەوە.