رێگای کاریگەر بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی نەخۆشی لەناو منداڵان لە قوتابخانە

#
یەک ڕۆژ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • لەگەڵ نزیکبوونەوە لەدەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و گەڕانەوەی منداڵان بۆ سەر مێزەکانیان، ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییە درمییەکان زیاد دەبێت، بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆی ناو پۆلەکان، لەکاتی یاریکردن لە گۆڕەپانی قوتابخانەکان، یان لە رێگەی هاوبەشکردنی کەرەستە و یاری و ژەمەکان.
Primary Asset

سبەى

لەگەڵ نزیکبوونەوە لەدەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و گەڕانەوەی منداڵان بۆ سەر مێزەکانیان، ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییە درمییەکان زیاد دەبێت، بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆی ناو پۆلەکان، لەکاتی یاریکردن لە گۆڕەپانی قوتابخانەکان، یان لە رێگەی هاوبەشکردنی کەرەستە و یاری و ژەمەکان. 

کۆمەڵێک ئامۆژگاری، کە یارمەتیت دەدەن منداڵەکەت لە نەخۆشییە درمییەکان لە قوتابخانە پارێزراوبێت:

منداڵەکەت هان بدە بە بەردەوامی دەستەکانی بە ئاو و سابون بشوات.

کاتێک ئاو و سابون لەبەردەستدا نییە، پاککەرەوەی دەست کە کحولی تێدایە بەکاربهێنرێت.

منداڵەکەت فێر بکە، لە کاتی کۆکە یان پژمیندا دەم و لوتی بە پارچەیەک کلينيكس بگرێت.

دەستبەجێ پارچە کلینیکسەکە فڕێبدات و دوای ئەوە دەستەکانی بشوات.

منداڵەکەت فێر بکە، بە بەردەوامی خۆی بشوات و جل و بەرگی پاک لەبەر بکات.

ئاگاداری بڕین و پاککردنەوەی نینۆکەکانی بە.

بەرگریی منداڵەکەت بەهێز بکە، بە دابینکردنی خۆراکی تەندروست کە میوە و سەوزەی تێدابێت.

خەوی گونجاو.

ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی بەردەوام.

کوتانی پێویست بەپێی خشتەی وەزارەتی تەندروستی.

پاککردنەوەی کەلوپەلەکانی قوتابخانە وەکو قەڵەمەکان. 

مێز و کورسی بە بەردەوامی پاک بکرێتەوە.

چاودێری منداڵەکەت بکە، ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشی تێیدا دەرکەوت، وەک تا، کۆکە، یان سکچوون.

ئەگەر هەر نیشانەیەک دەرکەوت، منداڵەکە لە ماڵەوە بهێڵەرەوە، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە نەگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر.

فێرکردنی منداڵان کە نەخۆشییەکان چۆن دەگوازرێنەوە

پێشنیار دەکرێت لەگەڵ مامۆستایان کاربکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی کلتوری پاکوخاوێنی لە پۆلەکاندا.

دوای خوێندن، باشترە رۆژانە بۆکسی نانخواردن و بتڵی ئاو بشۆردرێت و جانتای قوتابخانە هەواگۆڕکێی بۆ بکرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی