ترس لە قوتابخانە؛ نیشانەکان، هۆکارەکان و چارەسەرکردن

#قوتابخانە#ترس
3 ڕۆژ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • ترس لە قوتابخانە (فۆبیای قوتابخانە) دۆخێکی دەروونییە، کە رەنگە منداڵان و هەرزەکاران تووشی ببن. ئەم هەستە پەیوەستە بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە، ترس لە تاقیکردنەوەکان، یان ئەزموونە نەرێنییەکانی وەکو قسەی ناشرین و دابڕانی کۆمەڵایەتی. ئەمەش وایکردووە ببێتە حاڵەتێک، کە پێویستی بە پشتیوانی هەردوو خێزان و قوتابخانە هەبێت.
Primary Asset

سبەی

ترس لە قوتابخانە (فۆبیای قوتابخانە) دۆخێکی دەروونییە، کە رەنگە منداڵان و هەرزەکاران تووشی ببن. ئەم هەستە پەیوەستە بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە، ترس لە تاقیکردنەوەکان، یان ئەزموونە نەرێنییەکانی وەکو قسەی ناشرین و دابڕانی کۆمەڵایەتی. ئەمەش وایکردووە ببێتە حاڵەتێک، کە پێویستی بە پشتیوانی هەردوو خێزان و قوتابخانە هەبێت.

نیشانەکانی فۆبیای قوتابخانە

گریانێکی زۆر.

ترس و دڵەڕاوکێی بەیانیان، لەکاتی چوون بۆ قوتابخانە.

دووبارەبوونەوەی گلەیی جەستەیی وەک گرژبوونی گەدە، سەرئێشە، یان سکچوون بەبێ هۆکاری جەستەیی روون.

زۆر وابەستەبوون بە دایک و باوک و رەتکردنەوەی دابڕانی کاتی لێیان.

کەم خەوی.

خەوی ناخۆش.

هۆکارەکانی فۆبیای قوتابخانە

دڵەڕاوکێی دابڕانی کاتی لە دایک و باوک، بەتایبەت لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا.

قسەی ناشرین.

کێشە لەگەڵ هاوڕێیان یان مامۆستایان.

کەمی متمانە بەخۆبوون.

ترس لە شکست.

ئەزموونە نەرێنییەکانی پێشووی پەیوەست بە قوتابخانە.

رێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵ فۆبیای قوتابخانە

گوێگرتن لە منداڵەکە و تێگەیشتن لە ترسەکانی، بەبێ ئەوەی سووکایەتی پێبکەیت و گاڵتەیان پێبکەیت.

گەڕانەوە بۆ قوتابخانە دەبێت وردە وردە بێت، بۆ نموونە لە چەند کاتژمێرێکەوە دەست پێبکات و دواتر زیادبکرێت

هاوکاری لەگەڵ مامۆستایان و کارگێڕی قوتابخانەکان، بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت و سەلامەت.

بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونی منداڵ.

هاندانی پێکهێنانی هاوڕێیەتی.

دڵنیابوون و ئارامگرتن لەلایەن دایک و باوکەوە، چونکە منداڵان بە ئاسانی هەستەکانی دڵەڕاوکێ هەڵدەگرن

ئەگەر ترسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو و کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی هەبوو، راوێژ بە پزیشکی دەروونناس بکرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی