وێڕای تەواوبوونی ماوەی زیندانیکردنیان، سێ زیندانیی کورد لە تورکیا ئازاد ناکرێن

#سێ زیندانیی کورد#تورکیا#کوردایەتی#ئازادکردن
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • وێڕای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکانیان، بە هۆی ئەوەی ئامادە نین واژوو لەسەر ئەو نووسراوە بکەن کە بۆ پەشیمانبوونەوەیان لە کوردایەتی ئامادە کراوە، ئازادکردنی هەریەک لە مەروە دەمیرتاش کە 14 ساڵە زیندانی کراوە و مەحمود کایگان کە 31 ساڵە زیندانی کراوە بۆ چوارەم جار و نورشەن تەکین بۆ جاری یەکەم ڕەت کرایەوە.
Primary Asset

سبەی

وێڕای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکانیان، بە هۆی ئەوەی ئامادە نین واژوو لەسەر ئەو نووسراوە بکەن کە بۆ پەشیمانبوونەوەیان لە کوردایەتی ئامادەکراوە، ئازادکردنی هەریەک لە مەروە دەمیرتاش کە 14 ساڵە زیندانی کراوە و مەحمود کایگان کە 31 ساڵە زیندانی کراوە بۆ چوارەم جار و نورشەن تەکین بۆ جاری یەکەم ڕەت کرایەوە.

وێڕای دەسپێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە و بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی لەلایەن تورکیاوە نەندراوە بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی بۆ پرۆسەکە.

هێشتاش هاوشێوەی دەستپێکردن بە پرۆسەکە هێشتنەوەی ئەو زیندانییە کوردانەی ماوەی حوکمدانیان تەواو بووە و پێویستە ئازاد بکرێن بە پاساوی جیا جیا و ئازاردانیان لە ڕووی دەروونییەوە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا لە کاتێکدا مافە کۆمەڵایەتییەکانی زیندانیان لە گرتووخانەی ماناڤگات لە ئەنتاڵیا پێشێل دەکرێت، بۆ ڕێگەگرتن لە هەواگۆڕکێ ئاسن لەجێی شوشە پەنجەرەکانی ژووی زیندانەکانی گرتووخانەی ئەنتاڵیا گیراوە. هەمان ئەو جۆرە کارانەیش لە گرتووخانەی ئەمنیی ئەنتاڵیا ئەنجام دراون.

بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە واژوو لەسەر ئەو نووسراوە بکات کە بۆ پەشیمانبوونەوەی ئامادە کراوە بۆ جاری چوارەم ئازادکردنی مەروە دەمیرتاش ڕەت کرایەوە کە 14 ساڵە زیندانی کراوە و ئێستا لە گرتووخانەی ئەمنی ئەنتاڵیا دەمێنێتەوە و بەم پێیەش دەبێت تاکوو شەش مانگی دیکە لە زینداندا بمێنێتەوە.

پێشتریش سێ جاری دیکە ماوەی ئازادکردنی مەروە دەمیرتاش ڕەت کراوەتەوە و بۆ هەر جارێک ماوەی زیندانیکردنی شەش مانگ درێژ کراوەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن لە (9ـی تشرینی یەکەمی 2022)ـەوە لە گرتووخانەی ماناڤگات زیندانییەکان نابرێنە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی وەرزش و گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتردا.

هەر بە هۆی ئەوەی ئامادەنەبووە واژوو لەسەر ئەو نووسراوە بکات کە بۆ پەشیمانبوونەوەی ئامادە کراوە، بۆ جاری چوارەم ئازادکردنی مەحمود کایگان ڕەت کرایەوە کە 31 ساڵە زیندانی کراوە. 

پێشتریش سێ جاری دیکە ئازادکردنی کایگان ڕەت کرابوویەوە و بۆ هەر جارێک ماوەی زیندانیکردنی سێ مانگ درێژ کرابوویەوە.

لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا ئەم هەفتەیە نورشەن تەکین کە لە هەمان گرتووخانەیە ئازاد بکرێت، کەچی ئازادکردنی بۆ سێ مانگی دیکە دوا خراوە.

هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئامادە نەبووە واژوو لەسەر هەمان نووسراو بکات. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی