سبەی
چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ناسنامەی حەوت یاریزانی پێكهاتەی سەرەكی تیمەكەی دیاریكردووە، بەڵام هێشتا چوار پێگە لە نێوان ژمارەیەك یاریزان كێبڕكێی توندی لەسەر دروستبووە.
ئەلۆنسۆ كە بەسەرەتایەكی باشەوە بەشداریكردنی لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا دەستپێكردووە، كۆرتوا و دین هاوسن و كاریراس و ڤاڵڤێردی و چوامینی و گۆلەر و ئێمباپێی لە پێكهاتەی سەرەكی تیمەكەیدا جێگیر كردووە.
لە بەرانبەردا راهێنەرە ئیسپانیەكە چوار پێگەی هێشتا یەكلایی نەكردۆتەوە، بەجۆرێك كێبڕكێی لای چەپی هێڵی هێرشبردنی خستۆتە نێوان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ.
لەهێڵی لای راستی یاریگاش تاكو كاتی گەڕانەوەی جود بیلنگهام، ماستانتانۆ و براهیم دیاز بە شێوازی بەنۆرە یاری دەكەن.
هەرچی تایبەتە بە لای راستی هیڵی بەرگریی، جەنگێكی كراوە لە نێوان دانی كارفاخال و ئەلیكسەندەر ئارنۆڵد دروستبووە.
لە دڵی هێڵی بەرگریشدا، كێبڕكێ كەوتۆتە نێوان ئیدیر میلیتاو و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، بەڵام بەگشتی ئەلۆنسۆ بەتایبەتی لە مانگی داهاتوەوە بەهۆی خشتە چڕوپڕەكانی یانەكە لەخول و پاڵەوانێتییەكان، سیاسەتی یاریكردنی بەنۆرە لەسەرجەم پێگەكاندا پەیڕەودەكات.