"مۆدێلى ئاڤا"؛ بۆچى بلۆگەرەکان لە ساڵی 2050دا بەم شێوەیە دەبن؟

#بلۆگەرەکان#سۆشیال میدیا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 21 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • تایبەتمەندییەکانی "بلۆگەرەکانی داهاتوو" بریتین لە چەمانەوەی پشت بەهۆی کاتژمێرە زۆرەکانی بەردەم شاشەکان، پەڵەی پێست بەهۆی پشتگوێخستن و فشاری دەروونی، رەشبوونی ژێر چاوەکان، کە لە ئەنجامی کەم خەویەوە دروست دەبێت، ماندوێتی درێژخایەن بەهۆی فشاری بەردەوامی کارکردنەوە، رووخسارێکی پڕ بەهۆی زیادەڕۆیی لە فیلەرەکان، هەروەها هەڵوەرینی قژ بەهۆی فشار و شێوازی ژیانی ناتەندروست.
Primary Asset

سبەى

خەڵک راهاتوون کە بلۆگەرەکان (کەسایەتییەکان)ی سۆشیال میدیا بە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش ببینن. بەڵام شارەزایان پێشبینی دەکەن، وێنەکە تەنها لە ماوەی 25 ساڵدا بە شێوەیەکی ریشەیی بگۆڕێت، ئەوەش بەهۆى شێوازى ژیانى بلۆگەرەکان و خواستە ناباوەکان بۆ دەرکەوتنیان بەشێوەیەکى جیاواز و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک لە سۆشیال میدیا.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە، توێژەران مۆدێلێکی گریمانەیییان پێشکەش کردووە، کە ناویان ناوە “ئاڤا” بۆ پێشبینیکردنى وێنەى "بلۆگەری ئاسایی" لە ساڵی 2050 دا.

دەرکەوتنی ئەم مۆدێلە شۆکهێنەر بوو کە پێکهاتووە لە: پێستێکی نایەکسان، پشتی چەماوە، چەناگەیەک کە لە "چەناگەی جادووگەر" دەچێت و نیشانە روونەکانی شێواوی، کە بەهۆی دەرزی زۆری فیلەرەوە دروست دەبێت.

شارەزایان روونیانکردەوە، "ئاڤا" تەنها پێشبینی داهاتوو نییە، بەڵکو هۆشدارییەکە بۆ ئێستا. لە پرۆسەی کاریگەرییە نەرێنییەکان لە بەدیهێنانی خواستە ناباوەکان، خوگرتن بە پێوەرەکانی جوانی، گەڕان بەدوای ستانداردەکانی جوانکاری و فشارە بەردەوامەکان بۆ بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک لە سۆشیال میدیادا.

بەپێی شیکارییەکە، ژیانی کەسایەتییەکانی سۆشیال میدیا، کە پڕ بووە لە گەشتی بانگەشە و پشتبەستنی زۆر بە فلتەر و وێنەگرتن، دەتوانێت بە تێپەڕبوونی کات پەڵەی قووڵی جەستەیی و دەروونی بەجێبهێڵێت.

بەم شێوەیە بەگوێرەی شارەزایان، تایبەتمەندییەکانی "بلۆگەرەکانی داهاتوو" بریتین لە چەمانەوەی پشت بەهۆی کاتژمێرە زۆرەکانی بەردەم شاشەکان، پەڵەی پێست بەهۆی پشتگوێخستن و فشاری دەروونی، رەشبوونی ژێر چاوەکان، کە لە ئەنجامی کەم خەویەوە دروست دەبێت، ماندوێتی درێژخایەن بەهۆی فشاری بەردەوامی کارکردنەوە، رووخسارێکی پڕ بەهۆی زیادەڕۆیی لە فیلەرەکان، هەروەها هەڵوەرینی قژ بەهۆی فشار و شێوازی ژیانی ناتەندروست.

بە بڕوای شارەزایان، ئەم وێنە گریمانەییە لەلایەن توێژینەوە پزیشکییەکانەوە پشتگیری دەکرێت، کە نیشانی دەدەن کە چۆن شێوازی ژیانی بلۆگەرەکانی ئەمڕۆ، رەنگە لە داهاتوودا کاریگەری نەرێنی روون لەسەر رووخسار و تەندروستییان بەجێبهێڵێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی