سبەی
وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە بانکی تی بی ئای دەکات، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، بە دابینکردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی، و شاری سلێمانی بەتایبەتی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی بانکی بازرگانی عێراقی (تی بی ئای) رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبووە بەردەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بەهۆی دواکەوتنی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراقی (تی بی ئای).
وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە: ئەم مانگە نزیکەی 24,000 مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێگەی تی بی ئایەوە وەردەگرن. لەنێوان (1 تا 3ـی ئەیلولی 2025)، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 27 ملیار دیناری گواستۆتەوە بۆ بانکی تی بی ئای بە مەبەستی دابەشکردنیان بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی بانکی ناوبراو.
وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە بانکی تی بی ئای دەکات، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینکردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی، و شاری سلێمانی بەتایبەتی.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی داوا لە لقەکانی بانکی تی بی ئای و ستافەکەی دەکات کە زیاتر لە کاتی ئاسایی دەوامەکانیان کاربکەن تا دڵنیا دەبنەوە لەوەی تەواوی هاوڵاتییان بەبێ کێشە دەستییان بە مووچەکانیان دەگات. هەروەها تی بی ئای دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات لە ژێرخانەکەی تاکو ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەمشێوەیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختی کردووتەوە کە بەردەوام دەبێت لە کارکردنی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و تەواوی بانکە بەشداربووەکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە بانکیەکان بەشێوەیەکی بەردەوام و سەردەمییانە لە پڕۆژەی هەژماری من پێشکەشی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.
تی بی ئای کەی چووە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من؟
رۆژی (16ـی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، یەکەمین لیستی فەرمانبەران کە لە زانیاریی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) کرا.
رایگەیاند: بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەکە بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.
تی بی ئای: چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمین
چەند رۆژێک پێشتر و لە (8ـی ئایاری 2024) بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) بڵاوی کردەوە: به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی به‌شداریكردنی بانكه‌كه له پرۆسه‌ی بنه‌جێكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ین به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ین و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی بنه‌جێكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی حكومی و تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و كارتی زیره‌كی بانكییان بۆ ده‌ربهێنین".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی بانکی بازرگانیی عێراق، شاندێكی بانكه‌كه له‌گه‌ڵ شاندێكی تایبه‌تمه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه و چۆنێتیی بنه‌جێكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكی بازرگانیی عێراق "تی بی ئای" تاوتوێكراوه، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی پێداویستییه‌كانی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ موچه‌خۆران و ده‌رهێنانی كارتی بانكی و دانانی ئامێری ئه‌لیكترۆنیی پاره‌دان "ئه‌ی تی ئێم" له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا، به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پاره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆران.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تی بی ئای جه‌خت ده‌كاته‌وه كه بانكه‌كه ته‌واو ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانه، بۆ ئەوەی لیستی ناوی فەرمانبەران و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان بۆ بانكی "تی بی ئای" بنێرێت بۆ بنەجێکردنی موچەکانیان.
لای خۆیه‌وه وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، بانکی تی بی ئای بەشداریی لە (هەژماری من) دەکات و ده‌ڵێت، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداریی لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات".
وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بانكی "تی بی ئای" گفتوگۆیان كردووه لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، "بانکی "تی بی ئای" لەگەڵ شەش بانکی دیکەی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاوڵاتییان دەبەخشێت و ده‌ڵێت، "ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ موچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق، ئێمە خۆشحاڵین بەم هاوبەشییە و ئەو سوودانەی کە لەم ڕێگەیەوە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگه‌ن".
هەژماری من چاوەڕانی ئامێرەکانی بانکی بازرگانیین
یەک ساڵ دوای ئەو دوو راگەیەندراوەی بانکی بازرگانی عێراق و وەزارەتی دارایی، رۆژی (30ـی نیسانی 2025)، عه‌زیز ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكسه‌وه نیگه‌رانیی ده‌ربڕی له‌وه‌ی بانكی عێراق بۆ بازرگانی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداریی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ـیان كردووه وه‌ك پێویست نیین و داواده‌كات بانكه‌كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كارا و فراوان بكات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" نوسیویه‌تی، "ساڵی رابردوو سه‌رۆكی بانكی عێراق بۆ بازرگانی (تی بی ئای) به‌ڵێنی دا 100 ئامێری ئه‌ی تی ئێم بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینبكات، سه‌رباری ئه‌وه‌شی كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 40 هه‌زار داواكاریی به‌ده‌ستهێنانی كارتی بانكییان ئاراسته‌ی تی بی ئای كردووه، تا ئێستا بانكه‌كه فه‌رمانی كڕینی ئامێره‌كانی ئه‌ی تی ئێمی ده‌رنه‌كردووه".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاندووه، "چاپكردنی كارتی بانكیی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وتووه، بریكاره‌كان چاوه‌ڕوانی خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر له تی بی ئای ده‌كه‌ن، چونكه بانكێكی حكومیی پێشه‌نگه له عێراق".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" نوسیویه‌تی، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی، سكاڵای فه‌رمیی له دژی بانكی تی بی ئای تۆماركردووه".