ژمارەیەک هەرزەکار سەرکێشییەکی گەورە دەکەن و لە ئەفەریقاوە خۆیان دەگەیەننە ئیسپانیا

#هەرزەکار#سەرکێشی#کۆچبەر#نایاسایی
8 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە سەرکێشییەکی کەموێنەدا 7 هەرزەکاری تەمەن 14 بۆ 17 ساڵ لە رێگەی بەلەمێکەوە لە جەزائیرەوە بە نایاسایی و لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە خۆیان دەگەیەننە ئیسپانیا.
Primary Asset

سبەی

لە سەرکێشییەکی کەموێنەدا 7 هەرزەکاری تەمەن 14 بۆ 17 ساڵ لە رێگەی بەلەمێکەوە لە جەزائیرەوە بە نایاسایی و لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە خۆیان دەگەیەننە ئیسپانیا.

هەرزەکارەکان بەبێ ئەوەی هیچ شارەزاییەکیان هەبێت لە کەناراوەکانی تامنفۆستی جەزائیری بەلەمێکی بچووک دەڕفێنن و ماتۆڕەکەی پڕ لە سوتەمەنی دەکەن کە توانای 85 ئەسپی هەیە، بە نەشارەزایی لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە زیاتر لە 260 کیلۆمەتر دەبڕن و خۆیان دەگەیەننە دوورگەی ئیبیزای ئیسپانیا.

ئەو هەرزەکارانە، سەرجەم گەشتەکەیان و سەرکێشییەکەیان تۆمار دەکەن و بە سەلامەتی و نایاسایی خۆیان دەگەیەننە خاکی ئیسپانیا، تەنها پشت بە یەک پڕۆگرامی مۆبایلەکانیان دەبەستن وەک رێنیشاندەر.

دوای دۆزینەوەی بەلەمە بچوکەکەیان لە کەنارەکانی پلاتجا دن بۆسا، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بەدوای هەرزەکارەکاندا دەگەڕێن و دەیاندۆزنەوە.

رێگای کەناراوەکانی جەزائیر بۆ دوورگەی ئیبیزا بە مەترسیدارترین رێگەی کۆچی نایاسایی دادەنرێت، کە بەردەوام کەشتییەکانی گواستنەوەی پەنابەرانی نایاسایی ژێر ئاو دەکەون و ساڵانە چەندین کەس لەو رێگایە گیان لەدەستدەدەن.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی