هەسەدە بەرپەرچی هێرشێکی چەکدارانی دیمەشقمان دایەوە لە دێر حافر

#هەسەدە#هێرش#دێر حافر#دیمەشق#گروپی چەکدار
2 مانگ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • شەوی رابردوو گروپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق لە سنوری دێر حافر، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاشکرای دەکەن نزیکەی 20 کەس لەو گروپە کوژراو و برینداربوون.
Primary Asset

سبەی 

شەوی رابردوو گروپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق لە سنوری دێر حافر، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاشکرای دەکەن نزیکەی 20 کەس لەو گروپە کوژراو و برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاوی کردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەرپەرچی هێرشی گروپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشقیان داوەتەوە، کە بە تۆپی قورس هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانیان و دواتر هەوڵیان داوە دزە بکەنە ناوچەکانی دێر حافر و نزیک بەنداوی تشرین.

هەسەدە جەختی کردووەتەوە، ئۆباڵی ئەو هێرش و پەلامارانە دەخە ئەستۆی لایەنی دەستپێشخەر لە رێگەی ئەو پێشێلکاریی و دەستدرێژیانەوە سەقامگیری گشتی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە. هاوکات دڵنیایی دەدەنە سەرجەم دانیشتوانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵی تەواوەتیدایە، لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر دەستدرێژیی و پەلامارێک بکرێتە سەریان.

هەسەدە، پابەندیی خۆی بە ئەرکی نیشتیمانیی دووپات دەکاتەوە بۆ بەرگری لە خاک و پارێزگاریی لە خەڵک و وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێک بە هێز و پارێزگاریی لە ئاسایشی ناوچەکە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان لەکاتی وەڵامدانەوەی هەسەدە، نزیکەی 20 چەکداری سەر بە گروپەکانی دیمەشق کە لەژێر فەرمان و کۆنترۆڵی تورکیادان کوژراون و بریندار بوون.

پێشتریش رۆژی (25ـی ئابی 2025) فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو پێگەیان لە سنووری بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد.

بۆردوومانەکە دوای ئەوە هات شەوی پێشووتریش گرووپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، پەلاماری دەوروبەری دێرەزووریان دا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش بەرپەرچیان دانەوە.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی